نیشانەکانی كەمی ڕێژەی ئاسن:
- ماندوێتی
- لاوازی
- سەرگێشی
- سەرئێشە
- ھەناسە تەنگی
- ئازاری سنگ
- توێکڵھەڵدانی نینۆک
- درزبردنی یان قڵیش بردنی لایەکی دەم
- ھەڵوەرینی پرچ
- ساردبوون و تەزینی دەست و قاچ
ئەو هۆکارانە چین کە دەبنە هۆی ڕوودانی کەم خوێنی بەهۆی کەمی ئاسن ؟
- لە ئافرەتاندا ، بەهۆی خوێن لێ ڕۆشت لە سووڕی مانگانەدا.
- بەهۆی وەرنەگرتنی ڕێژەی پێویستی ماددەی ئاسن لە خۆراکەوە ، بەتایبەتی لە منداڵ وئافرەتی دووگیاندا.
- بەهۆی بوونی خوێنبەربوونی ناوەکی ، واتە لە ناوەوەی لەش، ئەمەش بەهۆی برین ، یان نەخۆشی ، وەک شێرپەنجە ..هتد، یان لەوانەیە ڕووبدات لەکاتی بەکارهێنانی ئەسپرین ،
- بەهۆی ئەوەی لەش توانای مژینی ئاسنی نەبێت ، ئەمەش بەهۆی هەندێ نەخۆشی ، یانبەشێک لە ڕیخۆڵە باریکە و گەدە لبرابێت.
سەرچاوەکانی دەستکەوتنی ماددەی ئاسن
- سپێناخ ، کارگ(قارچک) ، کالی ، تەماتە ، برۆکۆلی ، پەتاتە ، گێزەر .
- پۆلکە ، نۆک ، فاسۆلیا ، برنجی قاوەیی ، برنجی سپی ، پاقلە ، نیسک .
- پرتەقاڵ ، سێو ، کێوی .
- گوێزی هیندی ، تۆوی کولەکە .
- ماسی ، جگەری گا .
رێژەی ئاسایی ماددەی ئاسن
چۆن کەمی ئاسن چارەسەر دەکرێت ؟؟؟
خوێن لە کەسەکە وەردەگیرێت ئینجا خوێنەکەی جیا دەکەنەوە لە سیرەم ڕێژەی ئاسن دیاری دەکرێت کە ڕێژەی ئاساییەکەی لە نێوان (60-170) mcg/dl کاتێک پزیشک بۆی دەردەکەوێت لە ڕێگەی فەحسەوە کە ڕێژەی ئاسن کەمە لە لەشدا ، دەرمانی ئاسنت بۆ دەنوسێ ، یان ئامۆژگاریت دەکات بە خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ماددەی ئاسن ، بەڵم ئەوەی پێویست و گرنگە لێرەدا کاتێک ئێمە دەرمانەکان بەکاردێنین ئەوا پاش چەند ڕۆژێک هەست بەباشبوون دەکەین ، بەڵام نابێت بوەستین لە خواردنی دەرمانەکان ، هەتا ماوەی چەند مانگێک بۆ ئەوەی ڕێژەی ئاسنی تەواوەتی لە جەستەماندا جێگیر بێت. وە پێویستە بەبێ ڕێنمایی دکتۆر و بینینی دکتۆر دەرمان بەکار نەهێنین بە ویستی خۆمان ، چوونکە ئەگەر بڕێکی زیاد لە پێویست لە لەشماندا هەبێت ، ئەوکاتە ژەهراویبوون ڕوودەدات، بۆیە پێویستە لە ژێر چاودێری و رێنمایی دکتور بەکاربھێنین.
