نەخۆشیەکی بەربڵاوە کە زیان بە پووک و شانەکانی دەووروبەری ددان دەگەیەنێت، ئەگەر چارەسەری بۆ نەکرێت ئەوا زیان بەو ئێسکانە دەگەیەنێت کە پاڵپشتی ددانەکانت دەکەن، نەخۆشی پووک دەکرێت ببێتە هۆی شل بوونی ددان یاخود لەدەستدان و هەڵوەرینی ددانەکانت .
هۆکاری تووشبوون بەم نەخۆشیە چییە ؟
نیشانەکانی چین ؟
- - ڕەنگی بەشێکی پووک دەگۆرێت بۆ سوورێکی بریقەدار
- - کاتێک دەست لە پووکت دەدەی هەست بەنەرمیەکی نائاسایی دەکەی
- - وە بە ئاسانی خوێن لە پووکت دێت
- - ددانەکانت شل دەبن یاخود دەبێتە هۆی لەدەستدانی ددانەکانت
- - دەرچوونی کێم (جەراحەت)لەنێوان ددان و پووک
- - هەناسە تەنگی و جوینێکی ئازاربەخش
چارەسەری چییە ؟
پێویستە نەخۆشەکە بە زوویی سەردانی پزیشکی پسۆری دەم وددان بکات. لێرەدا هەندێ چارەسەر دەخەمە ڕوو :
- - یەکێک لە چارەسەرەکان لابردنی ئەو کلس و بەکتریا و ماددە زیانبەخشانەیە کە دەووری رووی ددانەکان و پووکی داوە بە بەکارهێنانی لێزەر یان ئەو ئامێرەی کە پزیشکی ددان لایەتی....
- - وەهەروەها ئەنتی بایۆتیکەکانی تایبەت بە دەم و ددان دەتوانن یارمەتی چارەسەری هەوکردنی بەکتریاکان بکەن، ئەمەش پاش خاوێنکردنەوەی ددانەکان دەبێت.
- - وەباشترین ڕێگا بۆ خۆپاراستن ئەوەیە کە ڕۆژانە دووجار دەم و ددانمان بە شێوەیەکی زانستی و جوان بشۆین بۆ ئەوەی دووربین لە نەخۆشیەکان، و دەم و ددانمان بە تەندرووستی بهێڵینەوە.
بەهیوای تەندرووستیەکی باش بۆ هەموو لایەک
ئامادەکردنی/ بــەڵـێـن مـحـمـد بــایـز
dexterity medical organization