وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

نەخۆشی پووک چییە ؟ gum disease


نەخۆشیەکی بەربڵاوە کە زیان بە پووک و شانەکانی دەووروبەری ددان دەگەیەنێت، ئەگەر چارەسەری بۆ نەکرێت ئەوا زیان بەو ئێسکانە دەگەیەنێت کە پاڵپشتی ددانەکانت دەکەن، نەخۆشی پووک دەکرێت ببێتە هۆی شل بوونی ددان یاخود لەدەستدان و هەڵوەرینی ددانەکانت .

هۆکاری تووشبوون بەم نەخۆشیە چییە ؟

بەهۆی کۆبوونەوەی بەکتریا و ماددە زیانبەخشەکانەوە ڕوودەدات، ئەمەش لەئەنجامی نەشۆردنی ددانەکان و ئیهمالی کردنی دەم و ددان و پاک ڕانەگرتنیەتی، وە ئەم بەکتریایە زیان بەو ئیسکانە دەگەیەنێت کە ددانەکانت دەپارێزێت و پاڵپشتیان دەکات و ڕایان دەگرێت...

نیشانەکانی چین ؟

  • - ڕەنگی بەشێکی پووک دەگۆرێت بۆ سوورێکی بریقەدار
  • - کاتێک دەست لە پووکت دەدەی هەست بەنەرمیەکی نائاسایی دەکەی
  • - وە بە ئاسانی خوێن لە پووکت دێت
  • - ددانەکانت شل دەبن یاخود دەبێتە هۆی لەدەستدانی ددانەکانت
  • - دەرچوونی کێم (جەراحەت)لەنێوان ددان و پووک
  • - هەناسە تەنگی و جوینێکی ئازاربەخش

چارەسەری چییە ؟

پێویستە نەخۆشەکە بە زوویی سەردانی پزیشکی پسۆری دەم وددان بکات. لێرەدا هەندێ چارەسەر دەخەمە ڕوو :
  • - یەکێک لە چارەسەرەکان لابردنی ئەو کلس و بەکتریا و ماددە زیانبەخشانەیە کە دەووری رووی ددانەکان و پووکی داوە بە بەکارهێنانی لێزەر یان ئەو ئامێرەی کە پزیشکی ددان لایەتی....
  • - وەهەروەها ئەنتی بایۆتیکەکانی تایبەت بە دەم و ددان دەتوانن یارمەتی چارەسەری هەوکردنی بەکتریاکان بکەن، ئەمەش پاش خاوێنکردنەوەی ددانەکان دەبێت.
  • - وەباشترین ڕێگا بۆ خۆپاراستن ئەوەیە کە ڕۆژانە دووجار دەم و ددانمان بە شێوەیەکی زانستی و جوان بشۆین بۆ ئەوەی دووربین لە نەخۆشیەکان، و دەم و ددانمان بە تەندرووستی بهێڵینەوە.
بەهیوای تەندرووستیەکی باش بۆ هەموو لایەک



ئامادەکردنی/ بــەڵـێـن مـحـمـد بــایـز
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین