له ئه‌نجامی لێكدان و زاوزێی كه‌ر(گوێدرێژ) + كه‌ره كێوی وه‌چه‌یه‌ك په‌یدا ئه‌بێت پێی ده‌وترێ زۆنكی.
زۆنكی زۆر ده‌گمه‌ن و كه‌مه وه نێره‌كه‌ی توانای زاوزێی نیه و مێیهكهشی زۆر به كه‌می ئه‌توانێ زاوزێ بكات.
كه‌ر (گوێدرێژ) = 62 كرۆمۆسۆمی هه‌یه
كه‌ره‌كێوی = 44 كرۆمۆسۆمی هه‌یه
زۆنكی (وه‌چه‌ی هه‌ردووكیان) = 53 كرۆمۆسۆمی هه‌یه
چه‌ند جۆر ئێستر هه‌یه ؟ وه جیاوازیان چیه ؟
ئه‌سپ (نێر) x ماكه‌ر (مێ) = ؟
ئێستر گایلكه (Hinny) چیه ؟
جیاوازی چیه له‌گه‌ڵ ئێستر (Mule)؟
نێره‌كه‌ر (Jack) x ماین (Mare) = ئێستر (Mule)
ئه‌سپ (Stallion) x ماكه‌ر (Jenny) = ؟
ئێستر (Mule) گیاندارێكه له لێكدانی نێره‌یه‌كی گوێدرێژ (نێره‌كه‌ر) و مێیهیهكی ئه‌سپ (ماین) ده‌كه‌وێته‌وه قه‌باره‌ی له ئه‌سپ بچووكتره و له گوێدرێژ گه‌وره‌تره هه‌ڵگری سیفه‌تی باشی هه‌ردووكیانه و بۆ ئیشی سه‌خت له هه‌ردووكیان خۆڕاگرتره و كه‌له‌ڕه‌ق نیه وه‌ك گوێدرێژ هه‌روه‌ها خاوه‌نی ماسولكه‌ی به‌هێزه وه‌ك ئه‌سپ به‌ڵام توانای وه‌چه خستنه‌وه‌ی نیه ژماره‌ی كڕۆمۆسۆمهكانی (63) كڕۆمۆسۆمه به‌ڵام گوێدرێژ (62) كڕۆمۆسۆم و ئه‌سپ (64) كڕۆمۆسۆمه.
جۆرێكیتر هه‌یه پێی ئه‌وترێت هێستر یان ئێستر ( گایلكه Hinny) كه له لێكدانی گوێدرێژی مێیه (ماكه‌ر) و ئه‌سپی نێره ئه‌كه‌وێته‌وه ئه‌م جۆره‌یان زیاتر له گوێدرێژ ئه‌چێت به‌ڵام ژماره‌یان زۆر كه‌مه و ده‌گمه‌نن .
گوێدرێژ
نێر : نێره‌كه‌ر ( Jack )
مێ : ماكه‌ر ( Jenny )
ئه‌سپ
نێر : ئه‌سپ ( Stallion )
مێ : ماین ( Mare )
- نێره‌كه‌ر (Jack) x ماین (Mare) = ئێستر (Mule)
- ئه‌سپ (Stallion) x ماكه‌ر (Jenny) = ئێستر گایلكه(Hinny)
ئاماده‌كردنی: بڕیار علی
dexterity medical organization
