كوتان به هۆی پێدانی ڤاكسین یارمه‌تیده‌ره بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشیێكی دیاریكراو , به میكانزمی وروژاندن یان به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری په‌له‌وه‌ره‌كه , له ڕێگای به‌رهه‌م هێنانی دژه ته‌ن بۆ به‌رپه‌چ دانه‌وه و ڕێگریكردن له دژه په‌یداكه‌ره‌كانی ڤاكسینه‌كه , وه هه‌روه‌ها له داهاتووشدا ڕێگه‌گرتن له هه‌مان زینده‌وه‌ر و دژه په‌یداكه‌ر .
- له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كوتان ڕێگه‌یه‌كه بۆ كۆنتڕۆلكردنی نه‌خۆشیه ڤایرۆسیه‌كان به كه‌مترین زیان .
- ڤاكسینه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌رهه‌می ناسكن و وه پێویسته به ئاگاداریه‌كی زۆره‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ و هه‌ڵبگیرێن و به‌كاربهێندرێن .
جۆره‌كانی ڤاكسین
1️⃣- ڤاکسینی زیندوو - Live vaccine
بەشه چالاکهكهی ئه‌و زیندەوەرە زیندووەیە کە دەبێتە هۆی نەخۆشی . +باڵندە ڤاکسینراوەکان، لە زۆر حاڵەتدا ئەگەر پێکەوە بن، توانای توشكردنی باڵندەی بێ ڤاکسین كراویان هەیە .
2️⃣- ڤاكسینی كه‌مكراوه ( لاوازكراو ) - Attenuated vaccine
توانای خۆی له‌ده‌ست داوه نابێته هۆی نه‌خۆشی , له خراپترین حاڵه‌تدا ڕه‌نگه باڵنده‌كه نیشانه‌ی شێوه‌ی زۆر نه‌رم و نیانی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی له‌سه‌ر به‌ده‌ر بكه‌وێ , به‌ڵام ڤاكسینه‌كه هێشتا توانای ئه‌وه‌ی ماوه كه سیسته‌می به‌رگری ب وروژێنێ بۆ دروستكردنی دژه ته‌نه‌كان .
3️⃣- ڤاکسینی کوژراو - Killed vaccine
ئه‌م جۆره‌یان توانای ئه‌وه‌ی نیه نه‌خۆشیه‌كه دروستبكات , هه‌ر چه‌نده توانای وروژاندنی كۆئه‌ندامی به‌رگری هه‌یه بۆ دروستكردنی دژه ته‌نه‌كان وه له زۆر حاڵه‌تدا ئاستی به‌رگری به‌رهه‌م هێنراو به‌م شێوه‌یه له ڤاكسین لاوازتره له‌وه‌ی كه به ڤاكسینی زیندوو یان لاواز كرا‌و به‌رهه‌م دێت .
ڤاکسینەکان بەشێوەیەکی سەرەکی بە سێ فۆرم بەرهەم دەهێنرێن:
- به شێوه‌ی شل
- به شێوه‌ی وشکكراو
- به شێوه‌ی تۆز
✅ پاك ڕاگرتن و خاوێنی كه‌ره‌سته‌كانی كوتان له كاره له پێشینهیهكانه وه پاراستنی له پله‌یه‌كی نزم كه‌وا ڤاكسینه‌كه به چالاكی و به بێ زیانی بهێلێته‌وه وه هه‌روه‌ها نه كووتانی باڵنده و په‌له‌وه‌ره نه‌خۆشه‌كان یان ئه‌وانه‌ی نیشانه‌ی نه‌خۆشیان لێ به‌ده‌ر كه‌وتووه یان سترێس-ن .
ڕێگاكانی كوتان :
- له ڕێگای ماسولكه(Intramuscular injection)
- ژێر پێست(Subcutaneous injection)
- ئاوی خواردنه‌وه(Drinking water)
- له ڕێگای چاوی باڵنده‌كه‌وه (Ocular)
🔸له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا باڵنده‌و په‌له‌وه‌ره‌كان نزیكه‌ی 5 بۆ 7 ڕۆژ دوای كوتان كاردانه‌وه‌یان ده‌بێت به پیشاندانی نیشانه‌ی وه‌ك كۆكه‌ی كه‌م , پله‌ی گه‌رمی به‌رز 🌡و كز بوون كه ئه‌مانه نیشانه‌ی كاركردنی ڤاكسینه‌كه‌ن و نه‌خۆشی نین .
وه پێویسته پرۆسه‌ی كوتان 2 مانگ جارێ دووباره بكرێته‌وه به‌هۆی گۆرانی زۆری وه‌رزی له ناوچه‌كه‌ماندا .
ئاماده‌كردنی: بڕیار علی
dexterity medical organization
