وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە فۆلۆ بکە

سوودەکانی خواردنی دەریایی


ئاژەڵەکانی ناو دەریا یەکێکن لە مەخلووقە هەرە سەرنجراکێشەکانی سەر زەوی.
نەک تەنییا مەخلووقی سەیر و سەمەرەن بەڵکو خواردنی زۆر دڵگیر و بەتام پێکدێنن وەکو ڕۆبیان،گوێچکە ماسی،ماسی توێکڵیی و قرژاڵی دەریایی….
هەندێک کەس زۆر حەز بەو جۆرە خواردنانە دەکەن و هەندێکیش حەزی پێناکەن.
خواردنی دەریایی سیستەمی بەرگریمان بەهێز دەکات، پێکهاتەی وای تێدایە کەوا یارمەتی جەستەمان دەدات لە ڕووی پێست و سیستەمی هەرس و جەستەمان بەهێز دەکات لەدژی نەخۆشی 

هەندێک لە سوودەکانی خواردنی دەریایی لێرە باسدەکەین

  1. بەرگری:  پێکدێت لە هەندێک خۆراکدەر وەکو ڤیتامینەکانی B, A… ئەوانە ئێسک بەهێز و تەندروست دەکەن و سیستەمی بەرگری زیاد دەکەن
  2. برەوپێدانی یادەوەری: گرنگترین ئەندامی جەستە مێشکە، گەر خواردنی دەریایی بخۆی ئەوا بێگوومان هێزی مێشک زیاد دەکات چونکە ترشی Omega 3 تێدایە و ڕۆلی لە پەرەپێدانی مێشک و  هزر و یادەوەری هەیە.
  3. پەرەپێدانی بینین: دەتوانێ هەستی بینین بپارێزێ و ڕێگری بکات لە کێشەی چاو و بینین لەکاتی پیربوون. ترشی Omega-3 ڕۆلێکی گرنگی هەیە لەمەدا.
  4. بەرزکردنەوەی تەندروستی دڵ:  خواردنی دەریایی پێکهاتەی وای تێدایە کەوا یارمەتی دڵ دەدات لە کەمکردنەوەی نەخۆشی و کێشەکانی دڵ وەکو جەڵتە و سەکتە و دڵکوتە… لەبەر زۆری ترشی چەوری Omega-3  پزیشکەکان پێشنیار دەکەن کەوا خواەسنی دەریایی بخورێ بۆ رێگەگرتن لە کێشە و نەخۆشی . ئەمە سوودی سەرەکی خواردنی دەریاییە.
  5. کێشەکانی خەمۆکی: لێکۆڵینەوەکان دەدیدەخەن کەوا بەهۆی ترشی چەوری ڕۆلێکی گرنگی دژە خەمۆکییان هەیە لە مرۆڤدا . خواردنی دەریایی ژیانت باشتر دەکات و بینینێکی ئەرێیانە دەداتە باوڕ بەخۆبوونت ، کە ئەڵێن {لەش تەندروستیی دەوڵەمەندییە}  ئەم دەستەواژە زۆر شیاوی خوارسنی دەریاییە.
  6. سوودەکانی دووگیانی:  سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئافرەتە دووگیانەکان. لە کاتی دووگیانی خواردنی دەریایی پەرە بە گەورەبوونی کۆرپەلە دەدات و مەترسی لەبارچوون کەم دەکاتەوە ، زۆر بەسوودە لەکاتی لەدایکبوونی پێشوەختە و بۆ سیستەمی دەمارە کۆئەندام. 



 ئامادەکردنی: آلاء صباح سلێمان
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین