نەخۆشی ڤایرۆسی پارڤۆی پشیلە کە ڕێژەی توشبوون و مردنی بەرزە کە بەهۆی ڤایرۆسی (FPV)توش ئەبێت .
نیشانەکانی:
- کزی و بێتاقەتی و بێ هێزی
- نەمانی ئیشتیها
- ڕشانەوە
- سکچون زۆر کات خوێناوی
- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی
پارڤۆی پشیلە لە ڕێگای پیسای و خواردن توش ئەبێت
ڤایرۆسەکە ئەکرێت لە ژینگەیا بمێنێتەوە و خۆی جێگیر بکات هەتاوەکو یەک ساڵ بە پێی حاڵەت، هەم لە ژینگەی دەوروبەر هەم لەسەر کەلوپەلی پیس بوو بە ڤایرۆسەکە وەکو لیتەر بۆکس قاپی خواردن …
ڤاکسین کردن یەکێکە لە ڕێگا سەرەکیەکانی کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشیەکە و کاریگەرترینیان.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشا ئەکرێت دەربکەوێت لە هەنێ حاڵەتی مەترسی زۆر وەکو پشیلەیەکی تەمەن بچوک کە دژە تەنی تەواوەتی لە دایکی وەرنەگرتووە.یاخود پشیلەی شێڵتەرەکان.یاخود بەکار هێنانی ڤاکسینێکی باش هەڵنەگیراو.
لەبەرئەوەی تەنیا یەک(serotype) هەیە لە ڤایرۆسەکە
ڤاکسینەکە بە شێوەیەکی گشتی زۆر باش ئیش ئەکات.
بەرگری تەواوەتی دژی ڤایرۆسەکە دروست ئەبێت لە 1 بۆ 3 هەفتە لە دوای کوتانی دووەم. دواتر ئەبێت ساڵانە تازە بکرێتەوە.
ئامادەکاری: دکتۆرە شنیار بەختیار
dexterity medical organization
