وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە فۆلۆ بکە

ھەوكردنی پەردەی مێشك (Meningitis)


نەخۆشیەكە كە تیایدا ئەو پەردەیەی كە دەوری مێشك و دڕكە پەتك دەدات تووشی ئیلتیھاب یاخود ھەوكردن دەبێت و دەبێتە ھۆی ئاوسانی پەردەی دەوری مێشك، كاتێك ڤایرۆس یاخود بەكتریا دەچێتە ڕێڕەوی خوێن ڕاستەوخۆ دەگاتە مێشك و دڕكە پەتك و ھێرش دەكاتە سەر meninges واتا ئەو سێ پەردەیەی دەوری مێشك و دڕكە پەتك دەدات. ھۆكارەكانی زیاتر بەكتریا یاخود ڤایرۆسە بەڵام دەكرێ بەھۆی كەڕوو یاخود مشەخۆریش ڕووبدات، جۆری ڤایرۆسەكە زیاتر باوە. لە كۆتاییەكانی وەرزی ھاوین و سەرەتای وەرزی پایز بەربڵاوترین كاتی توشبوونی ئەم نەخۆشیەیە. ئەم نەخۆشیە دەكرێت زۆر  مەترسیدار بێت ئەگەر بێت و بە زووی چارەسەر نەكرێت دەبێتە ھۆی مەترسی لەسەر ژیانی كەسەكە، یاخود ژەھراوی بوونی خوێن و ھەروەھا لە ناوبردنی مێشك و دەمارەكانی.ھەوكردنی پەردەی مێشك دەكرێت تووشی ھەموو كەسێك ببێت بەڵام زیاتر لە تەمەنی 'منداڵ و گەنج'دا باوە.

نیشانەكانی هەوكردنی پەردەی مێشك:

 سەرەتا دەكرێت نیشانەكانی ئەنفلۆنزای وەرزی لە نەخۆشەكەدا دەردەكەوێت وەك تایەكی كەم، تەڕبوونی لوت و ئازاری قوڕگ، بەڵام نیشانە سەرەكییەكانی نەخۆشییەكە چەند ڕۆژێك پاش ئەم نیشانە سەرەتاییانە دەردەكەون ئەوانیش،
  • -بەرزبوونەوەی تا لە ناكاو.
  • -ئازارێكی توندی سەر كە لە سەرئێشەی ئاسایی ناچێت.
  • -دڵتێكچوون یاخود ڕشانەوە.
  • -گەشكە.
  • -لە دەستدانی توانای تەركیز كردن.
  • -هەستیاری و بێزاری بەرامبەر ڕووناكی.
  • -ڕەقبوونی مل.
ئەم حاڵەتە دەكرێت بڵاوببێتەوە واتا لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە بگوازرێتەوە لە ڕێگای ( كۆكە ـ پژمین ـ ماچكردن). ھەندێك كات كەسەكە ھەڵگڕی ڤایرۆس یاخود بەكتریا'ەكەیە و تووشی حاڵەتەكە نەبووە بەڵام لە ڕێگای ئەمەوە كەسێكی دیكە تووشی نەخۆشیەكە دەبێت و دەگوازرێتەوە بۆی.

چارەسەر:

بۆ چارەسەركردنی ئەم نەخۆشیە سەرەتا دەبێت پشكنین ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە بوونی حاڵەتەكە و دیاریكردنی ھۆكارەكەی كە ئایا  ڤایرۆسە یاخود بەكتریا پاشان دەست بە وەرگرتنی چارەسەربكرێت.
ئەگەر ھۆكارەكە بەكتریا بێت ئەوا كۆمەڵێك ئەنتیبایۆتیك ھەیە بەكاردێت بۆ چارەسەركردنی ئەم جۆرە حاڵەتە لەوانە: 
  • cephalosporins ەكان بە تایبەت claforan( cefotaxime) و rocephin (ceftriaxone).
  • وە aminoglycoside ەكان بە تایبەت gentamicin.
  • وە quinolone ەكان بە تایبەت  ciprofloxacin.
ئەگەر ھۆكارەكە ڤایرۆس بوو ئەم جۆرەیان پێویستی بە پشوویەكی باش ھەیە، دەكرێت خۆی بەرەو باشتربوون بچێت لە نێوان 8-10 ڕۆژدا و لە ماڵەوە چارەسەر بكرێت پێویست بە نەخۆشخانە ناكات، دەتوانێت لە كاتی پێویستدا ئازارشكێن وەربگرێت.



ئامادەكردن/ محمد یاسین 
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین