په‌له‌وه‌ر به گشتی بۆ پارێزگاری له پله‌ی گه‌رمی له‌شی پشتدەبه‌ستێت به :
- وزه كه لە ڕێگای خۆراكه‌وه به ده‌ست ده‌هێندرێت .
- په‌ڕه‌كانی كه بۆ پارێزگاری له پله‌ی گه‌رمی له‌شی سوودی لێوه‌رده‌گرێت, بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زۆربه‌ی كات له كۆتایی هاوین و سه‌ره‌تای پایز له مانگی ههشتەوه په‌له‌وه‌ر به گشتی ده‌ست ده‌كات به ده‌ركردنی په‌ڕی نوێ جا به توولهك بوون بێت یا به خۆ نوێكردنه‌وه!
⚠️ لێره‌دا ئێمه ڕێنمایت پێئه‌ده‌ین له‌سه‌ر به‌خێوكردنی مریشك و په‌له‌وه‌ر به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست له وه‌رزی زستان و پله‌ی گه‌رمی نزم له ڕێگای هه‌ندێك ڕێنمایی وه‌ك ( ئاماده‌كردنی ژووری تایبه‌ت (كولانه) وه بهخێوكردنێكی ته‌ندروست و جۆری خۆراك و چۆنیه‌تی پێدانی خۆراك و ئاو ) .
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كولانه (ژووری به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر)
- گونجاو بۆ جۆر و ژماره و سروشتی په‌له‌وه‌ره‌كه .
- ڕوو له خۆر بێت و زۆرترین كات خۆر لێی بدات به تایبه‌ت به‌یانیان.
- به‌ته‌واوی داخراو نه‌بێت و هه‌وا گۆڕكێ ی به پێی پێویست هه‌بێت بۆ مانه‌وه‌ی وشكی ژووره‌كه و دروست نه‌بوونی شێ (رطوبة) و بۆنی ناخۆش .
- ڕاخه‌ری گونجاو وه‌ك ڕووپۆش كردنی زه‌ویه‌كه به كا یاخود ته‌ڵاشه‌دار (ورده دار ) بۆ دروست نه‌بوونی ته‌پ و تۆز و پارێزگاری پله‌ی گه‌رمی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕاده‌ی شێ و مانه‌وه‌ی ژووره‌كه به وشكی .
- دانانی دار و پلیكانه یان هه‌ر شتێكی تر به به‌رزی ( 40 بۆ 50 سم ) به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ هه‌ڵنیشتن و ڕێگه‌نه‌دانیان به خه‌وتن له ئه‌رزه‌كه و سه‌ر ڕاوك (شوێنی هێلكه‌كردن) .
- كه‌مكردنه‌وه‌ی ژاوه‌ژاو و ده‌نگی زۆر و به‌رز .
- كوژاندنه‌وه‌ی ڕووناكی و گڵۆپ له شه‌وان دا وه ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستی گه‌رمی پێ كرا ئه‌وا با گڵۆپ و ڕووناكی زه‌رد بێت.
- خاوێن كردنه‌وه‌ی ژووره‌كه (كولانه‌كه) به گوێره‌ی پێویست و ڕشاندنی مادده‌ی پاككه‌ره‌وه له پێش و پاش خاوێن كردنه‌وه‌ی ژووره‌كه.
بهخێوكردنێكی ته‌ندروست به گرنگیدان به جۆری خۆراك و چۆنیه‌تی پێدانی خۆراك و ئاو :
☑️ گرنگیدان به خۆراك گرنگیدانێكی ڕاسته‌وخۆیه به ته‌ندروستی په‌له‌وه‌ره‌كه‌ت و پارێزگاریكردنێكی زۆر باشیه‌تی له سه‌رما چونكه په‌له‌وه‌ر وزه‌ی خۆ گه‌رم كردنه‌وه له خۆراك به ده‌ست ده‌هێنێت بۆیه لێره‌دا هه‌ندێك ڕێنمایی ده‌خه‌مه ڕوو :
- زیاد كردنی پێدانی ژه‌مه‌كانی خۆراك .
- گرنگیدان به جۆری خۆراك و پێدانی خۆراكی كوالێتی به‌رز به تایبه‌ت له ژه‌می ئێواران دا وه‌ك پێدانی گه‌نمه‌شامی ورد كرا‌و و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی ورد و كرم و زۆر خۆراكی تری پڕ له وزه.
- جار جاره و له ڕۆژه سارده‌كاندا پێدانی خۆراكی نیمچه گه‌رم وه‌ك برنجی كوڵاو و گه‌نمه‌شامی كوڵاو و گه‌نمی كوڵاو...
- پێدانی خواردن له قاپی تایبه‌ت و ڕوونهكردن و هه‌ڵنه‌دانی خۆراك بۆیان .
- ئاوی پاك وه گونجاو له‌گه‌ڵ پله‌ی گه‌رمی ژوور نه سارد بێت و نه گه‌رم بۆ ئه‌مه‌ش وا باشتره ئێواران یان شه‌وان له‌و ژووره بۆیان دابنێی كه لێی ئه‌مێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان پله‌ی گه‌رمی ژووره‌كه وه‌ربگرێت و بۆ به‌یانیان ئامادده بێت بۆ خواردنه‌وه.
- به‌كارهێنانی ته‌واوكه‌ری خۆراكی و ڤیتامینه‌كان و مادده كانزایه‌كان به گشتی به تایبه‌تیش ڤیتامین B یه‌كان و كالسیۆم بۆ پارێزگاری له به‌رهه‌می هێلكه .
له كاتی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ڕێنمایانه به شێوه‌یه‌كی ڕێك و ته‌واو ئه‌وا گرێنتی مانه‌وه‌ی په‌له‌وه‌ره‌كه‌ت به ته‌ندروستی ده‌كه‌یت وه هه‌روه‌ها پارێزگاری له به‌رهه‌می هێلكه‌ی ده‌كه‌یت . سه‌رما و ساردی زستانیش نه كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆ بۆ ته‌ندروستی په‌له‌وه‌ره‌كه‌ت دروست ده‌كات نه كاریگه‌ریه‌كی وه‌هاشی بۆ به‌رهه‌م هێنانی هێلكه ئه‌بێت .
ئاماده‌كردنی: بڕیار علی ڕواندزی
dexterity medical organization
