شڵ(freckles) وردە پەڵەی ڕەنگ قاوەیی کاڵ سەر ڕوخسارن بەتایبەت بەشی سەرەوەی کوڵمەو ناوەڕاستی لووت لە زیاد دەردانی میلانینەوە دروست دەبن،بێزیانن .
خاڵ(moles)پەڵەی وردی ڕەنگ قاوەیی تێر یان ڕەشن لە کۆبونەوەی خانەکانی میلانینەوە دروست دەبن ،،لەزۆر شوێنی جەستە ئەگەری دەرکەوتنیان هەیە لەنێویاندا ڕوخساریش کە هێندێکیان بە جۆرێک لە هێمای جوانی ڕوخسار وەسف دەکرێن.
دیارترین هۆکاری بۆماوە و بەرکەوتنی تیشکی خۆرە کە هانی دەردانی میلانین و بەرهەمهێنانی میلانۆسایتەکان دەدەن.
توێژینەوەکان دەریان خستوە پەیوەندیەک هەیە لەنیوان ڕوخسار و چاوی کاڵ و ئاڵ و پرچی سور زەرد و شڵ و خاڵدا بەتایبەتریش شڵ چونکە زۆرتر بە تیشکی خۆر مصاب دەبن.
کەی مەترسیدارن؟؟!
بەگشتی بێمەترسین بەڵام کاتێک ئەمانە ڕویاندا ئاگاداربە ڕەنگە نیشانەی شێرپەنجە بن!!
- ئەگەر دوو نیوەلای خاڵەکە لێک جیاوازبوون.
- ئەگەر دەوری خاڵەکە نائاسایی و بەڵەک بێ.
- ئەگەر ڕەنگەکەی ناسروشتی بێت.
- ئەگەر تیرەکەی لە 0.6 سم زیاتر بێت.
- ئەگەر شێوە و ڕەنگ و قەبارەکەی بگۆڕێت و خروشت و خوێن لێهاتنی بێ هۆکاری هەبێ.
تێبینیەکی گرنگ..
ڕەنگە سەرنجدابێت زۆر جار لە شوێنی خاڵەکان مووی ئەستور و ڕەش خێرا گەشەدەکەن هەرکاتێک خاڵ کەوتە سەر تورەکەی موویەک کە پێست بەڕێژەیەکی بێشومار لەخۆی گرتوون هاوکات ئەوهەمووە خانانەی میلانین حەتمەن ئاساییە کە لەسەر خاڵێک چەندین مووی پتەو ڕەنگ تێر دەربکەون هەتا بەگوێرەی هەندێک توێژینەوە مووداری خاڵ بە نیشانەیەکی تەندروستی خانەکان و سەلامەتی دێت لە مەترسی شێرپەنجەبوونی خاڵەکە.
تەندروست باش بن..
ئاڵا جەواد
dexterity medical organization
