وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە فۆلۆ بکە

شێرپەنچە لە پشیلەدا


بەداخەوە لە هەر پێنج پشیلەیەک یەکێکیان تووشی شێرپەنجە دەبێت لە کاتێکدا دەستنیشانکردنی شێرپەنجە لە ڕووی هەستییەوە وێرانکەرە، هەندێک لە شێرپەنجەکان چارەسەر دەکرێن ئەگەر زوو کۆنترۆڵ بکرێن.بۆ ئەوەی دڵنیا بیتەوە پێویستە سەردانی پزیشکی ڤێتێرینەری بکەیت .نیشانەکانی شێرپەنجەی پشیلە لەوانەیە لاواز بن چونکە پشیلەکان باشن لە شاردنەوەی نەخۆشی..
یەکێک لە نیشانە باوەکانی شێرپەنجەی پشیلە "گرێ و دەرپەڕیو پێستە". ئەو کۆمەڵە نائاساییانەی کە قەبارەیان دەگۆڕێت لەوانەیە نیشانەی شێرپەنجە بن. تاقیکردنەوەیەکی سادە لەلایەن پزیشکەکەتەوە چارەسەرەکە نیشان دەدات.
لەوانەیە بپرسیت هۆکاری شێرپەنجە لە پشیلەدا چییە؟ پسپۆڕان پێیان وایە ئەگەری جۆراوجۆر هەیە لەوانە( ژەهر لە ژینگەدا و ڤایرۆسی سپی بوونەوەی خوێن لە پشیلەدا). 

با بە خێرایی سەیری چوار جۆری باو بکەین.

  1. هەڵ ئاوسانی خڕۆکە سپییەکانی خوێن.
  2. گرێی لیمفاوی
  3. شێرپەنجەی مەمک
  4. شێرپەنجەی ئێسک

نیشانەکانی نەخۆشی شێرپەنچە:

  1. هەبوونی بۆنی ناخۆش،کە لە پشییلەیەکی تەندروستدا نییە
  2. برینی بەردەوام،ئەو برینانەی کە چارەسەر ناکرێن پێویستی بەکەسی شارەزا هەیە
  3. کێشە لەگەڵ تەوالێت
  4. لەدەستدانی حەزی خواردن.
  5. خوێنبەربوونی نەزانراو
  6. بێهێزی وخەواڵووی
ڕەنگە کە ئەم نیشانانە بخوێنیتەوە هەستبکەیت لە پشیلەکەی تۆشدا هەبێت!
بەڵام ئەمانە تەنها هەندێ نیشانەی دەرەکی ئاژەڵەکەن،ڕەنگە نیشانەکان ناوەکی و نادیار بن بۆیە باشترین ڕێگا بۆ ڕێگریکردن لە شێرپەنجە ( شێوازی ژیانێکی تەندروست و پشکنینی بەردەوام بۆ پشیلەکەت). ئێمە پێشنیاری ئەوە دەکەین کە ساڵانە دوو جار سەردانی تەندروستی بکەیت بۆ پشیلەی تەمەن هەشت ساڵ و زیاتر

ئایا هیوای چاکبونەوەیان هەیە؟

بە خۆشحاڵییەوە زۆربەی شێرپەنجەکان لە پشیلەدا چارەسەر دەکرێن.
کاتێک کە لووەکە پشتڕاست دەکرێتەوە چەند بژاردەیەکی چارەسەر هەیە. لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا، دەتوانرێت لووەکە بە نەشتەرگەری لاببرێت یان بە تیشک چارەسەر بکرێت.
لە قۆناغە پێشکەوتووەکاندا، بژاردەکانی چارەسەر زۆر سنووردار دەبن. تیشک هەڵبژاردەی سەرەکییە، بەڵام هیچ دڵنیاییەک نییە کە بە سەرکەوتوویی کۆنترۆڵی لووەکە دەکات یان نا.
بەهیوای سود بینین ان شاء اللە



ئامادەکردن: هێلین سۆران مەجید
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین