وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە فۆلۆ بکە

نمونەی ژیری ئاژەڵەکان..


هەرگیز نەمان توانیوە لە گەورەی و بەنرخی خواگیان تێبگەین هەتا لە مەخلوقەکانی ڕانەمێنین!
وَسَخَّرَ لَكُم مَّا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعٗا مِّنۡهُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَتَفَكَّرُونَ (13)  
دەمانەوێت لەم بەشەدا چەن نمونەیەکی کەم لە ژیانی ئاژەڵەکان بێنینەوە کە پێشتر وا هەستمان دەکرد بێمێشکن و ناتوانن کارەکانیان بەباشی بەڕێوەببەن..

قەلەڕەش 

کە توانی بە ویستی خودا ببێتە ڕێنمونکاری قابیل بۆ ئەوەی هابیلی برای بشارێتەوە لە ژێر زەویدا
 ◦ هەروەها قەلەڕەش لە دادوەری وێنەی نییە کاتێک قەلەڕەشێک هێلانەی یەکێکی تریان بشێوێنێت ئەوا دادگای دەکرێت بەوەی دەبێت دووبارە بۆ بنیات بنێتەوە

مێش هەنگ

یەکێکیترە لە ئاژەڵە سەرنجڕاکێشەکان وەک چۆن لە قورئانیشدا باسی هاتووە:
وَأَوۡحَىٰ رَبُّكَ إِلَى ٱلنَّحۡلِ أَنِ ٱتَّخِذِي مِنَ ٱلۡجِبَالِ بُيُوتٗا وَمِنَ ٱلشَّجَرِ وَمِمَّا يَعۡرِشُونَ (68)  
کە ژیانێکی زۆر عەجیب و ڕێکخراویان هەیە و هەمووکارەکانیان بە پلان و حیکمەت دەچێت بەڕێوە
بۆنمونە کاتێک هەنگێک دێتەوە لە کارەکەی ناهێڵن بەهیچ جۆرێک بە پیسی بیتە ژورەوە بەڵکو دەبێت جوان خۆی پاک بکاتەوە و ئەوجا بێتە ژوورەوە .
یان لەڕووت بینا و ئەو شوێنانەی دروستی دەکەن بۆ مانەوە کە لەوپەڕی زیرەکیدایە!.

مێش 

هیچ دروستکراوێکی خواگیان بێ حیکمەت نییە .مێشیش بەهەمان شێوە ..
میش جیهازی بەنجی خۆی هەیە کاتێک بە مرۆڤێکەوە دەدات نایەڵێت ئەزێتی ببێت.
هەروەها جیهازی فەحسی هەیە بۆ ئەوەی بزانێت ئایا ئەو خوێنەی وەریدەگرێت گونجاوە بۆی یاخود نا .. سبحان اللە!

ئەسپ

ئاژەڵە هەست ناسکو تایبەتەکە کە بەبینینی هەستێک ئارامیت پێدەبەخشێت..
ئەسپ هەستەکانی زۆر بەئاشکرا دەردەبڕێت بۆنمونە کاتێک دڵتەنگە سەریدادەخات و دەگری
 هەروەها بیستنێکی بەهێزی هەیە و یادگەیەکی بەقوەتی هەیە و لەبەرامبەر باش تێدەگات.
ئەم نمونانە مشتێکن لە خەرمانێک لەسەر ژیری ئاژەڵان .کەواتە ئێستا تێگەشتین ئەوانیش خاوەن ژیری و ئاوەزن و توانای بڕیاردان و پلاندانیان هەیە بەڵام قەت ناگەن بە ئاستی مرۆڤ.
بیریشمان نەچێت کە هەموو دروستکراوەکانی خودا بەنرخ و پیرۆزن چونکە دروستکارەکەی خواگیانە ، گەر سەیرێکی قورئانیش بکەین دەبینین چەندین سوڕەت بەناوی ئاژەڵاکانن بۆ نمونە:(البقرة-النمل-العنکبوت-النحل-الفیل)…
سُبۡحَٰنَكَ لَا عِلۡمَ لَنَآ إِلَّا مَا عَلَّمۡتَنَآۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَلِيمُ ٱلۡحَكِيمُ 



ئامادەکردن:هێلین سۆران
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین