سیل هەوکردنێکی بەکتریاییە کە بە شێوەیەکی سەرەکی کاریگەری دەکاتە سەر سییەکان ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێ کاریگەری بخاتە سەر ئەندامەکانی دیکەی جەستە وەک ( گەدە، گورچیلە، گلاندەکان، ئێسقان ، وە کۆئەندامی دەمار )
چی دەبێتە هۆی ڕودانی ؟
بەشێوەیەکی گشتی کۆئەندامی بەرگری مرۆڤ توانای شەڕکردن و دەرکردنی میکرۆب و بەکتریاو ڤایرۆسەکانی هەیە ، ئەم نەخۆشیەیش بەهۆی جۆرە بەکتریایەکەوە ڕودەدات کە دەچێتە سیەکان و لەوێش کۆ ئەندامی بەرگری توانای کوشتنی ئەم بەکتریایەی نیە، واتە کۆئەندامی بەرگری لاواز بووە
ئەگەر هاتوو بەکتریاکە چوە سییەکان کەسەکە کۆئەندامی بەرگری بەهێز بێت ئەوا دەتوانێ لە ناوی بەرێت و هیچ جۆرە نیشانەیەکیش دەرنەکەوێت تیایدا .
هەندێ جار کۆئەندامی بەرگری توانای کوشتنی بەکتریاکەی نییە بەڵام دەتوانێ ڕێگری بکات لە بڵاو بونەوەی بە بەشەکانی دیکەی جەستە ، لەم کاتەشدا هیچ نیشانەیەکی قورس دەرناکەوێت.
ئەگەر کۆئەندامی بەرگری شکستی هێنا لە کوشتنی ئەم بەکتریایە بە واتایەکی دیکە لاواز ببو، ئەوا بەکتریاکە بڵاو دەبێتەوە بە جەستەدا و نیشانەکانی دەردەکەون .
نیشانەکان.
- کۆکەیەکی زۆر و بەردەوام هەندێ جار دەبێت بە کۆکەیەکی بەخوێن
- دابەزینی کێش
- ئارەقکردنەوە بەتایبەت شەوان
- بەرزبونەوەی پلەی گەرمی
- هەستکردن بە ماندوویەتی
- لەدەستدانی ئاگای
- ئاوساوی لە ملدا
دەستنیشانکردن :
چەندین جۆری پشکنین بەکاردەهێنرێت بۆ دیاریکردن ئەوانیش بریتین لە
- Ct scan
- MRI
- Ultrasound
بە تایبەت دەکرێت بۆ ئەو بەشەی جەستە کە بەکتریاکە کاریگەری کردۆتە سەری
- پشکنینی خوێن و میز
- زەرع یاخود biopsy کە سامپڵێکی بچوک لەو شوێنە وەردەگیرێت کە بەکتریاکە کاریگەری کردۆتە سەر
- پشکنینێکی دیکە هەیە ناوی lumber puncture کە سامپڵێکی کەم لەو شلەی دەور مێشک داوە کە پێی دەوتری cerebrospinal fluid وەردەگیرێت بۆ ئەوەی دەستنیشانبکرێت ئایا کاریگەری کردۆتە سەر مێشک و درکەپەتک و کۆئەندامی دەمار ئاخود نا
چارەسەرکردن:
هەرچەبدە ئەم نەخۆشیە حاڵەتێکی جدی و هەندێجار مەترسیدارە بەڵام دەتوانرێ چارەسەربکردرێ بە وەرگرتنی antibiotic بۆ چەندین مانگ هەندێجار 6 مانگ دەخایەنێت
ئەگەر کەسێک دەناسیت و ئەم نەخۆشییەی هەیە پێویستە دوربیت لە هەر بەرکەوتنێکی ڕاستەوخۆ ، چونکە دەکرێت لە ڕێگەی کۆکەی کەسی توشبوو تۆش توشبیت .
سەلامەت بمێنن
ڕەوشت ڕەزا
dexterity medical organization