وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

بۆتۆلیزم و هۆکارەکانی - botulism


باچیلیزم بە ئینگلیزی ( botulism ) نەخۆشیەکی دەگمەنە، بەڵام کوشندەیە زۆربەی کات! ڕودەدات بەهۆی ژەهراوی بوونەوە کە کاریگەری دەکاتە سەر کۆئەندامی دەمار و وە توندبوونی هەناسە ، لەکار کەوتنی ماسولکەکان،( شەلەل )، تەنانەت مردنیش.
ئەم ژەهراوی بوونە ڕودەدات بەهۆی جۆرێک لو بەکتریا کە ناوی ( clostridium botulinum ) ، ئەم بەکتریا دەتوانێ ژەهر دروست بکات لە خۆراک وبرین و تەنانەت ڕیخۆڵە باریکەی منداڵی تازە لە دایک بووش. 
ئەم بەکتریا بەشێوەیەکی گشتی نابێتە هۆی نەخۆشکەوتن ، سپۆڕ بەرهەم دەهێنێت بۆ پاراستنی خۆی لە ژینگەدا بەکاری ئەهێنێت ، وە ئەم سپۆڕانە زیانمەند نین بۆ مرۆڤ تەنها لە چەند بارودۆخێک نەبێت ، کاتێ گەشەدەکەن و ژەهرێکی کوشندە بەرهەم دەهێنن ، ئەو بارودۆخانەی دەبنە هۆی ئەوەی سپۆڕەکان ژەهر بەرهەم بهێنن بریتین لە ؛
  • کەمبوونەوەی ئۆکسجین 
  • ترشێتی کەم
  • شەکری کەم
  • خوێی کەم
  • گۆڕانی پلەی گەرمی 
  • بڕی نا پێویست لە ئاو  ، بێگومان  ڕودانی ئەم شتانە لە ژینگەی بەکتریاکەدا مەبەستمە ، کە وادەکەن سپۆڕەکانیان ژەهر بەرهەم بهێنن .

جۆرەکانی :  

بەپێی گەشەی بە کتریاکە لەو شوێنەی تیایەتی پۆلێن دەکرێت ،
  1. Infant botulism  / لێرەدا بەکتریاکە دەچێتە ڕیخۆڵەی منداڵی ساوا دەبێتە هۆی نەخۆشی .
  2. Wound botulism / بەهۆی گەشەی بەکتریاکە لەناو بریندا ڕودەدات 
  3. Food borne botulism /  بەهۆی خواردنی ئەوخۆراکانەوە ڕودەدات کە ژەهراوی بونە بەم بەکتریا 
  4. Latrogenic botulism /  ئەمە ڕودەدات کاتێ ئەو مادانەی بۆ مەبەستی جوانکاری بەکاردەهێندرێن ژەهراوی بوبن بەم بەکتریا .

نیشانەکانی :

  • لاوازبونی ماسولکە 
  • خۆراک خواردن بە قورسی
  • تێک چونی بینای یاخود بینینی شتەکان بە دوان 
  • هەناسەتەنگی 
  • قورس جوڵاندنی چاوەکان 
  • قسەکردن بە شێوازێکی ناڕون یاخود تێکەڵکردنی وشەکان 
  •  ئەگەر هۆکارەکەی خۆراک بوبێ ئەم نیشانانەی ئەبێت .
  • ڕشانەوە، سکچوون، ئازاری گەدە ، دڵ تێکەڵ هاتن 

دەستنیشانکردن :

  •  لەڕێگەی brain scan 
  • وە تێستی spinal fluid 
  • تێستی ڕادەی کارای دەمار و ماسولکەکان 
  • تێستی پیسای ، خوێن .

چارەسەرکردن :

لەبەر ئەوەی ئەم نەخۆشیە بەهۆی ژەهراوی بوونەوە ڕودەدات پزیشک پێشنیاری وەرگرتنی nontoxic drugs ئەکات بۆ نەخۆش ، وە بە پێی ڕادەی قورسی و سوکی نیشانەکان لە کەسی توشبودا ماوەی مانەوەی لە نەخۆشخانە دیاری دەکردرێ . لەوەیە پێویست بکات بۆ ماوەی چەند هەفتە یاخود چەند مانگ کەسی توش بوو بمێنێتەوە . 
 بۆ ئەوکەسانەی کە توشی هەناسە تەنگی بوونە ، پێویست بە وەرگرتنی ئۆکسجین دەکات ، وە ئەو کەسانەی بە هۆی برینەوە توش بونە ڕەنگبێ پێویست بە نەشتەرگەری بکات بۆ ئەوەی سەرچاوەی نەخۆشیەکە لاببردرێ لەگەڵیشیا دەرمانی دژەزیندەییەکان وەربگرێ. 

تەندروست بمێنن 



ڕەوشت ڕەزا
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین