ئایا دووگیانی کاریگەری نەرێنی لەسەر قەبارەی مێشکی مرۆڤ دروستدەکات؟
بەڵێ، لە ماوەی دووگیانیدا مێشکی خانمە دووگیانەکە لەڕووی قەبارەوە بچووک دەبێتەوە هەربەم هۆیەوە خانمانی دووگیان دووچاری چەند کێشەیەکی بچووک دەبنەوە سەبارەت به بیرهاتنەوەی ئەرکەکانی ڕۆژانەیان
پرسیارە باوەکە ئەوەیە کە ئایا پاش کۆتایی هاتنی ماوەی دووگیانییەکە، خانمەکە دەگەڕێتەوە باری ئاسایی؟
بەڵێ، توێژینەوەکان دەریانخستوە کە دوای شەش مانگ خانەکانی مێشکی خانمە دووگیانەکە دەچنەوە باری ئاساییان واتە گەورەدەبنەوە دووگیانی نابێتە هۆی مردنی خانەکان بەڵکو دەبێتە هۆکاری لەدەست دانی قەبارەی ئاسایی خانەکانی مێشک، چڕی گەیەنەرەکان وەک خۆی دەمێنێتەوە بۆیە خانەکان دەتوانن بگەڕێنەوە باری ئاسایی خۆیان یەکێک لە توێژینەوەکان دەری خستووەکە، ژنانی دووگیان بچوکبوونەوەیەک لە بەشێکی مێشکیان ڕودەدات ناسراوە بە (grey matter) کە بەرپرسە لە ئاگایی کۆمەڵایەتی، هەرچەندە ئەم حاڵەتە وادەکات دایکەکە زیاتر هەستی هۆگربوونی بۆ دروست ببێت بەرامبەر بە کۆرپەلەکەی و وای لێدەکات کە لە پێویستی و هەستەکانی تێبگات پزیشکان پسپۆڕ بەراوردی مێشکی خانمانی دووگیانیان کردووە لەڕێیی وێنەی تیشکی (ئێم ئاڕ ئای)ـەوە وە دەریانخستووە کەمبوونەوەی قەبارەی ئەو بەشەی مێشک وادەکات دایکان توانای تێگەیشتیان لە زمانی جەستەی کۆرپەلەکانیان زیاترببێت واباشترە خانمانی دووگیان هەر لەسەرەتاوە ڕاوێژ بە پزیشکی پسۆڕبکەن تا دووربن لە حاڵەتی نەخوازراو
سەرچاوە
National Library Of Medicine
نووسین: شنیار عطا