وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

پرێدنیسۆلۆن - prednisolone


دەرمانێکە لە جۆری ستیرۆید یاخو لە گروپی ئەودەرمانانەی کە پێیان دەوترێ (کۆرتیکۆستیرۆید) 
بە شێوەی حەب، شروب ،بەرهەم دەهێنرێت دەتوانرێ لە ڕێگەی دەرزیش وەربگیرێت.
بەکاردەهێنرێت بۆ کەم کردنەوەی هەوکردن و هێمنکردنەوەی کارلێکە زۆرەکانی کۆئەندامی بەرگری . کاردەکات بەهۆی هاندانی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ کە لە لایەن (adrenal gland)  کە بەشێکە لە گورچیلە دەردەدرێت. 
ئەم دەرمانە ڕێگری لە دەردانی ئەومادانە دەکات لەلایەن جەستەوە کە دەبێتە هەوکردن ، دەچێتە ئەوخانانەی کە دەبنە هۆی هەوکردن و دەیان وەستێنێت. 
بەکاردێ بۆ چارەسەرکردنی چەندین جۆر لە بارودۆخی هەوکردن وەک ؛ هەوکردنی جومگە، سیلی پێست،دەردەسەدەفی،وە ئەونەخۆشیانەی کاریگەری دەکەنە سەر چاو ، پێست ،سییەکان ، گەدە، دەمارە کۆئەندام ، خانەکانی خوێن.هەندێ جاە بۆ شێرپەنجەش بەکاردێ.واتە کۆئەندامی بەرگری هێمن دەکاتەوە لە ڕێگەی کەم کردنەوەی ئەو هەوکردنانەی لە جەستەدا ڕودەدەن . 

کێ بەکاری نەهێنێت!

  • ئەوکەسەی کە هەوکردنی کەڕوی هەبێ لە هەر بەشێکی جەستەی نابێ بە کاری بێنێت.
  • پێش بەکارهێنانی پێویسیتە چەن شتێک بە دکتۆرەکەت بڵێی گەر لەتۆدا بونی هەبێ.
  • ئافرەتی دوگیان ، دایکی شیردەر
  • نەخۆشی بەرزە پەستانی خوێن
  • پێشتر سەکتەی دل لەتۆدا رویدابێت
  • هەر کێشەیەک لە گورچیلەو جگەردا هەبێ
  • کێشەی ماسولکە
  • پێشتر ڤاکسینت وەرگرتبێ یان بەتەما بی وەری گریت .
  • پێشتر تۆپەڵ بونی خوێن لە خوێنبەروخوێنهێنەرەکانتا رویدابێت.
  • ئەبێ بێ راوێژی پزیشک یەکسەر دەست لەم دەرمانە هەڵ نەگریت .

کاریگەری لاوەکی.

  • دڵ تێکەڵهاتن
  • تێکچونی خەو
  • هەستکردن بە ماندویەتی 
  • زیادبونی کێش
  • لەناو ئافرەت هەندێجار تێکچونی سوڕی مانگانە 
  • قەلەق بون 
  • ئازاری گەدە 
شێوازی بەکارهێنانی بەپێی بارودۆخی نەخۆش دەگۆردرێ.
کاتی بەکارهێنانی باشترە بەیانیان بێ چونکە کەمتر کاریگەری دەکاتە سەر خەو وە باشترە دوای نان خواردن بێت بۆ ئەوەی کاریگەری نەکاتە سەر گەدە .
پزیشک زۆرکات داوا لە نەخۆش دەکات ڕۆژی یەک دۆز بەکار بهێنێت بۆ نمونە دۆزێکی 40 ملگرام پێکدێت لە 8 دەنک حەب دکتۆر پێی دەڵێت کە هەمووی لە یەک کاتدا بخوات بەڵام وەک وتم بڕی بەکارهێنان واتە بە پێی ملگرام دەگۆردرێ وە ماوەی بەکارهێنانیش بە پێی نەخۆش و بارودۆخی هەرکەس دەگۆڕدرێت .
بۆ منداڵ زۆربەی کات دۆسی 0.14 بۆ 2 ملگرام بەکاردێت .
بەهیوای تەندروستی باش بۆ هەمووان


ڕەوشت ڕەزا

dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین