کاتێک دێتە سەر تەندروستی دەمت، ئەوە هەمووی ئەوە نییە کە ددانەکانت چەند تەندروستن. تەنانەت ئەگەر تۆ بێ کلۆری بیت و خاوەنی ددانی باش بیت، ئەوە مانای ئەوە نیە کە تۆ بەرگریت هەبێت دژی نەخۆشی پووک
بەپێی کۆمەڵەی ددانی ئەمریکا (ADA)، چەند ئاماژەیەک لەوانەیە نەخۆشی پووکت هەبێت بریتین لە:
- بە بەردەوامی تامی ناخۆش لەدەمدا یان بوونی بۆنی ناخۆشی دەم
- پووک بە ئاسانی خوێنی لێ دێت
- پوک هەڵدەئاوسێی و سووردەبێتەوە
نەخۆشی پووک رێگری لێ دەکرێت. لێرەدا چەند ڕێگەیەک هەیە کە دەتوانی یارمەتیت بدات بۆ پاراستنی تەندرووستی پووکت.
- بەکارهێنانی پەتی ددان
- شتنی ددان لای دکتۆر
- کەمکردنەوەی جگەرە کێشان
- شتنی ددان دووجار لە رۆژێکدا
- بەکارهێنانی هەورێکی ددان فلۆرایدی تیابێت
- بەکارهێنانی غسولی دەم
ئامادەکردنی : ڕەنگین رەحیم
dexterity medical organization