وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

نەخۆشی دانکە - fowl Pox Disease


هۆکاری نەخۆشیەکە:

هۆکاری نەخۆشی دانکەی باڵندە دەگەڕێتەوە بۆ ڤایرۆسێک کە پێیدەوترێت (fowl pox virus)کە لە توخمی (avi pox virus)ە

هۆکاری گواستنەوەی:

ـ بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بە هەر شتێک کە پیس بووبێ بە هۆکاری نەخۆشیەکە
ـ لە ڕێگەی هەواوە دەگوازرێتەوە
ـ بوونی برین لەسەر جەستەی
ـ قرتێنەرەکان و مێش و مەگەز
ـ تێکەڵکردنی باڵندەی توشبوو لەگەڵ باڵندەی ساغ

نیشانەکانی:

  1. کەم بونەوەی خواردنی باڵندەکە
  2. لاوازبونی باڵندەکە
  3. کەم بوونەوەی بەرهەمی هێلکە
  4. کوێربونی باڵندەکە

دوو شێوەی سەرەکی هەیە :

1- جۆری پێست (وشک) cutaneous form:
تایبەتە بە پێستی باڵندەکە دەرکەووتنی زیپکە یان بڵق یان بالووکە لەسەر پۆپنەو دەمووچاو و سەر مل و قاچاکان ئەو شوێنانەی پەڕی پێوە نییە.
2- جۆری تەڕ wet pox:
ئەم شێوەیە زۆر مەترسیدارترە لە شێوەی یەکەم لەم جۆرەیان هەروەک پەردەیەکی زەردباو لە بۆشای دەم و سورێنچک و بۆڕی هەوا دروست دەبێت بەمەش دەبێتە هۆی ماندووبون و خنکاندنی باڵندەکە .

چارەسەر:

چارەسەرێکی گونجاوی نیە
  1. لێکردنەوەو و پاککردنەوەی دانکەکە
  2. مڵھەمی تایبەت بۆجێگای دانکەکە
  3. وەرگرتنی ئەنتی بایۆتیک بەشێوەی حەپ یان پاودەر بۆ ناو ئاوەکەیان و پێدانی ڤیتامینات

خۆپاراستن :

  1. کوتانی پەلەوەر
  2. ڕێگریکردن لە تێکەڵ بوونی ساغ ونەخۆشەکان
  3. پاککردنەوەی شوێنەکەیان بەکارھێنانی دەرمانی تایبەت


ئامادەکردن:
کەژین ئازاد محمد
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین