ئەم ئاستەی سووتان تەنیا چینی سەرێی پێست دەگرێتەوە (توێژ) وە نابێتە هۆی زیانێکی زۆر بە پێست.
- سوورداهاتنی پێست.
- هەلاوسانێکی کەم و لەوانەشە هەوکردن هەبێت.
- ئازار لە شوێنی سووتانەکە.
- وشکبوونی پێستی شوینەکە دوای چاکبونەوە و زوو زوو نوێبونەوە پێست.
- لەبەر ئەوەی ئەم سووتانە تەنیا چینی سەرەوە دەگرێتەوە بۆیە دوای چاکبوونی شوێنی برینەکە نیشانەکانی نامێنێ.
- ماوەی پێویست بۆ چاکبونەوەی ئەم جۆرە لە سووتان حەفتەیەک بۆ ١٠ رۆژ دەخایەنێت لە حالەتی ئاساییدا .
- زۆربەی کات هیچ شوێن برینێک جێنامێنێ لەم ئاستەی سووتان بەلام لەوانەیە لە هەندێ حالەتدا ببێتە هۆی گۆرانی رەنگی پێست لە شوێنەکە، بۆ رێگری لەم حالەتە گەر شوێنی برینەکە هەستیار بوو دەم وچاو یان سەر جومگەکان وا باشترە پزیشک زوو بیبینێ.
- ئەم جۆرەی سووتان جگە لەو حالەتانەی جیاکراونەتەوە، لە مال دەتوانێ چارەسەر وەربگرێ و تا زووتر چارەسەر وەرگرێ خێراتر چاک دەبێتەوە.
قۆناغەکانی چارەسەرکردن:
- شوێنی سووتانەکە بخرێتە بەر ئاوی سارد بۆ ماوی پێنج خولەک یان زیاتر.
- وەرگرتنی دەرمانە ئازار شکێنەکان گەر ئازاری زۆر بێت دەتوانێ ( ئەسیتامینۆفین یان ئیبۆپرۆفین) وەرگرێ.
- بە کارهێنانی مەرحەمی ئەنتی بایۆتیک و دانانی گۆز لەسەر برینەکە بۆ رێگری لە هەر هەوکردنێک.
*تێبینی: بە هیچ شێوەیەک نابێ سەهۆڵ لەسەر شوێنی برینەکە دابنرێ وە نابێ لۆکە بخەینە سەر برینەکە چونکە ئەو ریشلانەی لۆکە لەوانەیە لە برینەکەدا بمێننەوە و ببنە هۆی هەوکردن، وە تکایە تکایە دوورکەونەوە لە بەکارهێنانی چارەسەری نازانستی لەوانەیە سوتانەکەت بۆ چاک بکا بەس نازانین ئاخۆ توشی چەند شتی دیکەت دەکا لە بەرامبەری.
* ئەم تێبینیە بۆ هەموو ئاستەکانی سووتان راستە.
ئامادەکردنی: محمد فاضل
dexterity medical organization