ئایا تۆ كه‌سێكی هه‌ست به لاوازی و ماندویه‌تی ده‌كه‌یت؟ ڕه‌نگه ئه‌مه نیشانه‌ی كه‌م خوێنی (anemia )بێت له‌تۆدا ده‌ركه‌وتبێت . كه‌م خوێنی ڕووده‌دات كاتێك خڕۆكهسورهكانی خوێن( RBC) كه‌م ببنه‌وه له خوێندا چونكه كاتێك RBC كه‌م ببێته‌وه له خوێندا جه‌سته به قورسی ده‌توانێت ئۆكسجین بگه‌یه‌نێت به به‌شه‌كانی دیكه‌ی جه‌سته .
خڕۆكه سوره‌كانی خوێن خانه‌یه‌كی سه‌ره‌كی خوێنن ڕۆژانه ملیۆنان دانه‌یان لێ‌دروست ده‌كرێت له‌لایه‌ن مۆخی ئێسكه‌وه وه بڵاو ده‌بنه‌وه به جه‌سته‌دا بۆ ماوه‌ی 120 ڕۆژ دواتر سه‌ر له‌نوێ دروست ده‌بنه‌وه.
كه‌م خوێنی یه‌كێكه له نه‌خۆشییه باوه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه كه چه‌ندین لێكه‌وتی هه‌یه وه چه‌ندین شێوه‌ی هه‌یه . به‌پێی هۆكاری ڕودانه‌كه‌ی پۆلێن ده‌كرێت به‌ڵام 4 جۆر له كه‌م خوێنی هه‌یه كه زۆر باوه له كۆمه‌ڵگه ئه‌وانیش بریتین له
- كه‌مخوێنی به‌هۆی كه‌می ئاسن
- كه‌مخوێنی به‌هۆی كه‌می ڤیتامین B12
- جۆرێكی دیكه Aplastic anemia ی پێده‌وترێ كه كاتێك روده‌دات مۆخی ئێسك نه‌توانێ خڕۆكه‌ی سوری نوێ به بڕی پێویست به‌رهه‌م بهێنێت
- چواره‌م جۆر Hemolytic anemia پێده‌وترێ له‌م بارودۆخه‌دا خرۆكه سوره‌كان زۆر به خێرای له‌ناوده‌چن پێش ئه‌وه‌ی جه‌سته هی نوێ به‌رهه‌م بهێنێت .
هه‌رجۆرێك له‌مانه نیشانه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه وه چاره‌سه‌ری تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
ئه‌و بارودۆخه باوانه‌ی ده‌بنه‌هۆی كه‌م خوێنی بریتین له
- ماوه‌ی دوگیانی
- سوڕی مانگانه‌ی به‌هێز له ئافره‌ت
- نه‌خۆشیه بۆماوه‌ییه‌كان وه هه‌ندێ جار كه‌م خوێنی بۆماوه‌ییانه ڕوده‌دات
- شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن
- ئهوژهمه نانخواردنانهی كه بڕی پێویست له ئاسن و فۆلیك ئه‌سید و ڤیتامین B12 له خۆ ناگرێت
- نه‌خۆشیه‌كانی خوێن وه‌ك تالاسیما, نه‌خۆشی پاقله ….
نیشانه گشتیه‌كانی كه‌مخوێنی .
- هه‌ستكردن به ماندویه‌تی
- لاوازبوون
- زه‌ردبوونی ڕه‌نگی پێست
- ئازاری سنگ و لێدانی دڵ به خێرای
- ساردبوونی ده‌ست و پێیه‌كان
- ئازاری سه‌ر
- ناسكبوونی نینۆك و ئاسان شكاندنی
زۆرتر له كام چینی كۆمه‌ڵگه ڕووده‌دات ؟
- ئافره‌تان به‌هۆی سوڕی مانگانه
- منداڵ
- سهوزهخۆرهكان (vegetarian ) چونكه گۆشت ناخۆن و بڕی پێویست ئاسن وه‌رناگرن
ئاسای له ڕێگه‌ی پشكنینی گشتی خوێن ده‌توانرێ كه‌م خوێنی دیاری بكردرێت .
بۆ چاره‌سه‌ركردن پزیشكی پسپۆڕ ده‌رمانی تایبه‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خڕۆكه سوره‌كان ده‌نوسێت بۆ نه‌خۆش یاخود iron supplements به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا پێشنیاری چه‌ند جۆرێك له خۆراك ده‌كات كه یارمه‌تی ده‌رن سود به‌خش ده‌بن له چاره‌سه‌ركردنی كه‌م خوێنی .
چۆن ده‌توانین هه‌ندێ كات له ماڵه‌وه به بێ به‌كارهێنانی ده‌رمان ڕێژه‌ی خرۆكه سوره‌كانی خوێن به‌رزبكه‌ینه‌وه كاتێك دوچاری كه‌م خوێنی ده‌بین؟
وه‌لامه‌كه‌ی بریتیه له خواردنی ئه‌و خواردنانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به كۆمه‌ڵێك مادده‌ی خۆراكی وه‌ك ئاسن و فۆلیك ئه‌سید و VB-12 له‌گه‌ڵ V-A زینک …..هتد
خۆراكی ده‌وله‌مه‌ند به مادده‌ی خۆراكی
- گۆشتی سوور
- سه‌وزه‌وات وه‌كو سپێناغ كه‌ره‌وه‌ز
- بابه‌تی پاقله‌مه‌نیه‌كان
- زه‌ردێنه‌ی هێلكه
- ماسی
- به‌رهه‌می شیره‌مه‌نی وه‌ك شیر و په‌نیر
- چه‌ره‌سات
- په‌تاته
- گێزه‌ر
- بیبه‌ری سوور
- میوه وه‌ك شوتی-كاڵه‌ك-ترێ
- مێوژ
ته‌ندروست بمێنن
ڕه‌وشت ڕه‌زا
dexterity medical organization