کاریگەری دەرمان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێ ، پزیشکی پسپۆر لەکاتی نوسینی دەرمان ڕەچاوی کۆمەڵێک خاڵ دەکات کە زۆر گرنگن.
بەکارھێنانی دەرمان بە بێ پرسی پزیشکی پسپۆر لەوانەیە ببێتە ھۆی:
- سوود وەرنەگرتن لە دەرمانەکە.
- دروست بوونی کاریگەری خراپ.
نەخۆش: پزیشک دەکرێ دەرمانی کەسێک وەربگرم کە ھەمان نەخۆشی منی ھەیە؟
پزیشک: نەخێر.
نەخۆش: بۆچی؟
پزیشک: لەبەر ئەوە کاریگەری دەرمان دەگۆڕێ بە دوو شێوە:
یەکەمیان پێی دەوترێ"pharmacokinetic variation"کە ئەمانە دەگرێتەوە:
- ھۆکاری بۆماوەیی: بۆ نموونە لە ٪8 ی خەڵکی ئەنزیمی CYP2D6 کەم لەبەردەگیرێتەوە واتە ئەم ئەنزیمەیان کەمە کە ئەم ئەنزیمە بەرپرسە لە ھاندانی پرۆسەی وەرگرتن و ھەرسکردنی زۆربەی دەرمانەکان بۆ نموونە oxycodon کە ئەگەر لەو کەسانە وەربگیرێ کە ئەنزیمەیان کەمە دەبێتە ھۆی کەڵەکەبوونی ئەو دەرمانە و ژەھراوی بوون پێی کە ئەمەش دەبێتە ھۆی دروست بوونی کێشەی ھەناسەدان و لە حاڵەتە توندەکانیشد مردن.
- تەمەن و کێشی لەش : دکتۆر لە کاتی نوسینی دەرمان ڕەچاوی تەمەن و کێش دەکات چونکە لەگەڵ زیادبوونی تەمەن و کێش body fat واتە چەوری لەش زیاد دەکات و لەبەرئەوەی زۆربەی دەرمانەکان لەچەوری دەتوێنەوە بۆیە زۆر خێرا ھەرس دەکرێن ئەمەش وا دەکات ئەو دەرمانە زۆر کاریگەری نەبێ .
- ئەلکھول و جگەرکێشان: ئەلکھول دەبێتە ھۆی ئۆکسیدەیشن ی دەرمانەکانی تر بەڵام کاتێک خەستی کھول بەرز دەبێت لە خوێن دەبێتە ھۆی وەستانی ھەرسکردن و دەرکردنی دەرمان ئەمەش ئەبێتە ھۆی کەڵەکەبوونی ئەو دەرمانە لە خوێن، وە توتنی جگەرەش کار لە مژین و دابەشبوون و ھەرسکردنی دەرمان دەکات بۆ نمونە antipsychotic drugs بۆیە لەوانەیە جگەرەکێشەکان پێویستیان بە بڕی زیاتری ئەو دەرمانە بێ کە ئەمەش پزیشک دیاری دەکات.
ھەروەھا دووەمیان "pharmacodynamic variations "ە کە ئەمەش ئەمانە دەگرێتەوە:
- بڕی دەرمان بۆ وەرگرتن.
- ڕێگاکانی وەرگرتن.
- کاتی وەرگرتن.
- ھەستیاری بە دەرمان.
لەھەر حاڵەتێکدا پێویستە لە ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆر دەرمان وەربگیرێت.
بەھیوای سەلامەتیتان.
مەروە فەرمان
dexterity medical organization