•کلۆربوونی یان تێکشکانی ددان حاڵەتێکی زۆر باوە ، بە شێوەیەکی گشتی ددانی منداڵان و گەنجان زیاتر کلۆربوونیان تێدا ڕوودەدا، و لە ھەموو کەسێک و لە ھەموو تەمەنێک دەکرێ ڕووبدات ،هۆکارێکی باوە بۆ لەدەستدانی ددان لە گەنجاندا بە تایبەت .
•بەکتریا کە بە شێوەیەکی ئاسایی لە ناو دەم دا هەیە ئەم بەکتریایانە خواردنەکان دەگۆڕن، بەتایبەت ( شەکر و نیشاستە) دەگۆرن بۆ ترشەکان ، (بەکتریا، ترش، لیک، ئەو پارچە خۆراکانەی لە دەم دا دەمێنن ) تێکەڵ بەیەک دەبن بۆ ئەوەی مادەیەکی نیشتوو دروست بکەن کە پێی دەوترێت (plaque ) کە لەسەر رووی ددانەکان دەنیشێت و زیاتر لە ددانەکانی پشتەوە (کاشیلەکان)دەنیشێت .
•ئەگەر (plaque ) لە ددانەکان لانەبرێت زیاتر رەق دەبێت و دەبێتە مادەیەک کە پێی دەوترێت tartar یان calculus کە دەبنە هۆی زیان گەیاندن و ئازاردانی پووک لە ئەنجامدا نەخۆشییەکانی gingivitis و periodontitis پەیدا دەبن کە یەکێکن لەو دوو نەخۆشیانەی کە دەبنە ھۆی ھەوکردنی پووك و شانەی دەوری ددان .
•(Plaque)لە ماوەی 20 خولەک دوای نان خواردن دەست بە دروست بوونی دەکات ئەگەر لانەبرێت ئەوا ڕەق دەبێت و دەگۆڕێت بە tartar (calculus).
•ئەو ترشانەی لە plaque هەیە زیان بە مینای ددانەکە (بەشی دەرەوەی ددانی داپۆشیووە)دەگەیەنن و تێکی دەشکێنن ، هەروەها هەندێک کون دروست دەکەن لە ددان پێی دەوترێت cavities زۆربەی کات ئازاری نییە ، مەگەر زۆر گەورە بن و کاریگەری هەبێت لەسەر دەمارەکان ( گەیشتبێتە رەگی ددانەکە ) یان ببێتە هۆی تێکشکانی ددانەکە، ئەگەر چارەسەر نەکرێت دەتوانێت ببێتە هۆی هەوکردنی ددانەکە هەروەها تێکشکانی ددانەکان زیان بە ناوەوەی ددانەکە دەگەیەنێت و لەناوی دەبات لەم حالەتەش دا پێویست دەکات دمار برین (قطع عصب ) بۆ ددانەکە بکرێت یان ددانەکە دەربهێنرێت .
1• کاربۆهیدراتەکان (شەکر و نیشاستە) زیاتر دەبنە هۆی کلۆربوونی ددان .
2• ئەو خواردنانەی لەکاتی جوین و خواردنی بە ڕووی ددان دەلکێت و دەمێنێتەوە .
3• زوو زوو خواردنی سووکە ژەم ماوەی ئەو کاتە زیاد دەکات کە وا دەکات ترشەکان لە ڕووکەشی ددانەکە بمێننەوە .
ئامادەکردنی : ریان عبدالخاق
dexterity medical organization