چا ناوێکی چینییە بەکاردێت بۆ ئەو درەخت دەوەن و گەڵاو خواردنەوەیەی لەگەڵادروستدەکرێت، چا بە خواردنەوەیەک هەژمار دەکرێت کە زۆرترین بەکارهێنانی هەیە لە دوای ئاوەوە،تامی چا هۆکارەکەی زەیتێکی فڕۆکە، تایبەتمەندیی بێدارکردنەوەی هەیە بە هۆی ئەو کافایینەی تیایەتی،بۆیە لە ناودارترین و بەچێژترین خواردنەوەکانە لە جیهاندا
سودەکانی چا
- گروپێکی دژە ئۆکسانی تێدایەک پێی دەوترێ فلاڤۆنۆید، کە ئەو ماددە فلاڤۆنۆیدە لە سەوزەوات، میوە، شوکولاتەی رەشدا هەیە، سودی تەندروستی گرنگی هەیە بۆ دڵ
- بەپێی توێژینەوەکان خواردنەوەی چا مەترسی توشبون بە نەخۆشی دڵ کەمدەکاتەوە
- شەکری خوێن دادەبەزێنێت
- هەروەها بەرزی رێژەی کۆلیسترۆل کەم دەکاتەوە
- چەوری خوێن دادەبەزێنێت
- رێگری دەکات لە قەڵەوبون
زیانەکانی چا
- رێگرتنی لە مژینی ئاسن لە ریخۆڵەکاندا کە ئەمەش زیانی زۆر گەورە دەگەیەنێت بۆ ئەو کەسانەی کەم خوێنن.
- چا رێگرە لە مژینی پرۆتین و چەندین پێکھاتەی تری خۆراکی لە رێخۆڵەدا، ھەروەھا بەھۆی بونی ئۆکسلەیتس لە چادا زیان دەگەیەنێت بە گورچیلەکان بەتایبەتی ئەوانەی نەخۆشی گورچیلەیان ھەیە.
- بەھۆی بونی تانین لە چادا ھۆکارێکە بۆ توشبون بە شێرپەنجەی سورێنچک بەتایبەتی کاتێک کە چای زۆر گەرم بخورێتەوە
ئامادەکردنی / ڕەیان ڕێکان أسماعیل
dexterity medical organization