خەودوان(خەوگۆیی)..
قسەکردن لەکاتی خەودا،ڕەفتارێکی نائاسایی ماوەی خەوتنە کە لە هەندێک کەسدا ڕوودەدات ڕەنگە زۆر بەڕوونی قسەبکەیت یان وەک وڕێنەکردنێک بێت کە لە ڕۆژی دواتردا بیرت نایە کە شەو قسەت کردووە،،،پزیشکان زۆر نازانن دەربارەی ئەو هۆکار و گۆڕانکاریانەی کە لە مێشکدا ڕوودەدەن و دەبنە هۆی ئەم حاڵەتە بەڵام ئەوەی کە تائێستا پێیگەیشتووین ئەوەیە:-
خەودوان بۆ سێ قۆناغ پۆلێن دەکرێت بە پێی دووبارەبوونەوەی حاڵەتەکە:-
- قۆناغی سەرەتایی، کە ڕەنگە مانگی جارێک ڕووبدات.
- قۆناغی مامناوەند، کە ڕەنگە هەفتانە ئەم حاڵەتە دووبارەبێتەوە.
- لە باری توندا، ئاسایی هەموو شەوێک لە کاتی خەودا قسەدەکەن،لە هەندێک کەسدا زۆربەی ئەوەی لە ڕۆژدا ڕوودەدات شەو لە خەودا دەیگێڕنەوە، جا گوێی لێبگریت مەلەفی کەشفە بەڵام ئەوە ناکرێتە پێوەر وە هەندێک جار ئەوەی لە خەودا دەگوترێت نادروستە یان بەتەواوی بێمانایە.
لەوانەیە هەبوونی نەخۆشی یانیش تا،دەرمان،خواردنەوەی کهول،شەکەتی،فشاری دەروونی و کێشە دەروونیەکان وەک خەمۆکی هەروەها کەمخەوی،هەندێک جار بیرکردنەوەی زۆر لە بابەتێکی دیاریکراو بۆ نموونە کاتێک سەعی دەکەیت و جاروبار وانەکان شەو لە خەودا دەڵێیتەوە تەبعەن خۆت هەستی پێناکەیت بەس ماڵەوەتان پێت دەڵێنەوە، کێشەکانی تری خەو،وەک قورسبوونی هەناسەدان لەکاتی خەوتندا،خەوڕەوی(ڕۆشتن بەدەم خەوەوە)،کابووسی خەو،...زۆر جار لەو وڵاتانەی لەناو شەر دەژین یان توشی کارەساتی دڵتەزێن هاتوون وەک کوردستان و سوریا، هاوڵاتیانی یەمەن و ئەفغانستان و... ئەمانە زیاتر هۆکارن بۆ خەودوان وە ڕەنگە پێویست بە چارەسەر بکات،،،
ڕەنگە بەهۆی ئەو فیلمانەی سەیرمان کردبن وابزانین خەودوان تەنها لەکاتی خەونبینیندا ڕووبدات بەڵام توێژەران لەو باوەڕەدان کە مەرج نیە تەنها پەیوەست بە خەون بێت ،جیاواز لە جۆرەکانی تری پاراسۆمنیا خەوگۆیی دەکرێ لە هەر یەک لە قۆناغەکانی خەوتندا ڕووبدات .
ئەگەرچی دەکرێ لەهەر کەس و هەر تەمەنێکدا ڕووبدات بەڵام وا دەردەکەوێت لە منداڵان و پیاواندا زیاتر بێت،،زانایان لەوباوەڕەدان کە ڕەنگە هیچ شتێک نەبێت بۆماوە کاریگەری لەسەری درووستنەکات وە ڕەنگە خەودوانیش کاریگەری بۆماوەیی لەسەر هەبێت و پێشینەی خێزانی ئەگەرەکە زیاتر بکات،،
ڕێنمایی بۆ کەمکردنەوەی خەوگۆیی خۆی لە خشتەیەکی ڕێک و پێکی خەوتن،وازهێنان لە خواردنەوە کهولیەکان و کەمکردنەوەی کافاینەکان،وازهێنان لە خواردنی قورس ڕاستەوخۆ پێش خەوتن، کەمکردنەوەی فشارە دەروونیەکان ،..دەبینێتەوە ،ڕەنگە واباشبێت کە خشتەیەک بۆ خەودوان بکەی کە پەیوەندی باری ژیانت بە خەودوان دەربخات بۆ نزیکبوونەوە لە هۆکاری بنچینەی خەوگۆیی.
دەکرێ کەسێک چەند جارێک لە ژیانیدا یان بۆ ماوەیەکی کاتی توشی ئەم حاڵەتە بێت یان درێژخایەن بێت ،خۆشبەختانە لە ڕووی تەندروستیەوە وەک خەوگۆیی بێ زیان دیارە و ڕەنگە مەترسیەکی ئەوتۆ دروست نەکات ئەگەر کێشەی دەروونی گەورە و هۆکاری پزیشکی تری لەپشت نەبێت ،وێڕای ئەمە ڕەنگە بۆ خۆت و کەسانی چواردەوت بێزارکەر بێت کاتێک بەبێ ویستی خۆت قسەدەکەیت یان ژاوەژاو دەنێیتەوە بۆ کەسانی دەوروبەرت دەتوانن داخەری گوێ بەکابهێنن یان وایت نۆیز مەشین(ئامێری دروستکەیری دەنگی سروشتی هێمنکەرەوە)،...،
وە توشبووان دەتوانن سەردانی پزیشکی شارەزای خەو یان پزیشکی دوروونی بکەن چونکە هەندێک جار وەک نیشانەی نەخۆشی تر حساب دەکرێت ئەمەش بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هۆکارێکی تەندروستی جدی لە پشتەوە نیە.
بەخێر بمێنن
ئاڵا جەواد بەرزنجی
dexterity medical organization