دەرمانێکە بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی زیپکە کاتێک دەرمان و چارەسەرەکانی تر سوودی نەبوون کە هەڵدەستێت بە کەمکردنەوەی دەردانی چەوری پێستی سروشتی و پرۆتینی کراتین کە لە چینی پێستی دەرەوە بەرهەم دەهێنرێت, و دەبێتە هۆی وشکبوونی پێست لە هەفتەکانی یەکەمی بەکارهێنانی ئەم دەرمانە بەڵام پاش ماوێک لە بەکارهێنانی دەرمانەکە دۆخەکە باش دەبێت.
زۆربەی ئەو نەخۆشانەی کە یەک کۆرسی چارەسەریان ئەنجام داوە بە شێوەیەکی ئاسایی باشتر دەبێت، بەڵام ئەگەر چارەسەری زیادە پێویست بێت، باشترە هەشت هەفتە دوای کۆرسی چارەسەری یەکەم چاوەڕێ بکرێت و دواتر کۆرسی دووەم دەست پێ بکات، چونکە کاریگەری ئیزۆترینۆین دەتوانێت بۆ چەند هەفتەیەک درێژتر بێت دوای تەواوبوونی چارەسەر
ئاگاداری لەکاتی وەرگرتنی ئیزۆترینۆین:
- بۆ ئافرەتی دووگیان بەکارناێت
- بۆ منداڵی خوار 12 ساڵی بەکارناێت
- ئەگەر هاتوو ئەم دەرمانەت خوارد نابێت خوێن ببەخشیت ، چونکە لەوانەیە ئەو خوێنەی دەیبەخشێت بدرێتە ئافرەتێکی دووگیان بەمەش زیان بە کۆرپەلە دەگەیێنێت
- ئەو ئافرەتانەی زەواج دەکەن نابێت بەکاری بهێنن تا مەنع دەکەن
زیانی لاوەکیەکانی:
- وشکبوونی پێست
- خوێنبەربوون لە لووت
- هەوکردنی چاو
- هەوکردنی لێو
ئەم دەرمانە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ دەدرێتەوە و نەخۆشەکە لەژێر چاودێریدا دەمێنێتەوە.
تەندروست بن
ئامادەکردنی: روشین مصطفى
dexterity medical organization