دیار نییە چی دەبێتە ھۆی ھەڵئاوسانی خانەکانی پوک بەڵام لەوانەیە وەڵامدانەوە بێت بۆ برینداربوونی پووک، بەشێوەیەکی گشتی توشی ئەو خانانە دەبێت کە وەرگری هۆرمۆنی ئۆسترۆجین لەسەر ڕووکەشەکەیان ھەیە، کە ئەمەش وای کردووە پێشبینی بکرێت کە ھۆڕمۆنەکان کاریگەیان هەبێت لە گەشەسەندن و هەڵئاوسانی ئەو خانانەی کە لە پووک هەن .
کێن ئەوانەی کە تووشی هەڵئاوسانی پووک دەبن ؟
نیشانەکانی هەڵئاوسانی پووک چین ؟
بوونی کێم و ئازاری پووک کە زۆر جار لە نێوان دوو ددان بە دیار دەکەوێت. کێمەکە بەخێرایی گەشە دەکات و لەوانەیە لە 4cmزیاتر بێت، بەڵام زۆربەیان کەمتر لە 2cm دەمێننەوە.وە دەتوانێ گەشە بکات لەشێوەی گۆشتی سووری نا ڕێک کە لەوانەیە بریندار ببێت یانیش خوێنی لێبێت هەندێ جار هەڵئاوسانەکە لەوانەیە بگاتە سەر ئێسک .
چارەسەری هەڵئاوسانی پووک چییە ؟
چارەسەر بریتییە لە دەرکردنی کێمەکە بە نەشتەرگەری و کراندنن و لابردنی هەر کەموکوڕییەکی کە لە ئێسکەکە هەیە هەروەها ئەو ددانانەی زیانیان بەرکەوتووە لەوانەیە پێویست بێت دەربهێنرێت یان دەمار بڕینی بۆ بکرێت . ڕێژەی گەرانەوەی نیشانەکانی لە ٪10 یان زیاتر خەملێنراوە و لەوانەیە دووبارە دەرکردنەوەی کێمەکەش پێويست بێت.
ریان عبدالخالق
dexterity medical organization