بوونی نێڕ و مێ لە مرۆڤەکان و گیانەوەرەکان بە پلەی یەکەم بەندە بە توخمە کرۆمۆسۆمەکان و بە پلەی دوو بەندە بە هەبوونی هۆرمۆنە سێکسیەکان کە ئەونیش لە نێر (تێستسترۆنن) کە لە گون و سەرە گورچیلە رژێن دەردەدرێت و لە مێدا ئیسترۆجین و پرۆجێسترۆنن کە لە هێلکەدان و سەرە گورچیلە رژێن دەردەدرێن کە بەرپرسی یەکەمن لە دەرخستنی سیفاتە دووەمیەکانی مرۆڤن !! بە تایبەت لە مێدا دوای تەمەنی هەرزەکاری ، ئەم دوو هۆرمۆنە(ئیسترۆجین و پرۆجێسترۆن) بە رێژەیەکی بەر چاو زیاد دەکات وە دەبێتە هۆی دەرخستنی سیفاتە مێینەکان !! کە ئەوانیش ئەمانەن !؟؟؟
- گەورە بونی سینگ و مەزن بونی مەمک
- نزم و ناسکی دەنگ
- کەمی توکی لەش
- تەسکی شان و نەرم بونی ماسولکەکان
- فراوانی ناوچەی حەوز و وردی ئێسک !
وە بەدەر لەم هەمو کاریگەریە رۆلێکی زۆر یان هەیە لە پیتاندنی هێلکە وە گەشەی مندال (کۆرپەلە ) لە ناو مندالدان دا .
لە نەبونیان یان کەمیان ئافرەتان توشی نەزۆکی دەبن و سیفاتە مێیەکان یان کەمتر لێ بەردەر دەکەوێ . چونکە هۆرمۆنی تێستێسترۆن لە مێەش دا هەیە لە ئەگەری کەمی (ئیسترۆجین و پرۆجێسترۆن ) وا دەکات کە سیفاتە نێریەکانی لێ بەدەر بکەوێ وەکو دەرکەوتنی موو لە دەم و چاودا .
ئامادەکردنی .
داود عبدالسلام انور .
dexterity medical organization