ئەم حاڵەتە بە بەبوونی رێژەی کەمی شانەکانی دەوری مینای ددان وسف دەکرێ و بە زۆری لە منداڵدا بوونی ھەیە، کەسانی تووشبوو بە ئاسانی ددانیان کلۆردەبێت چونکە مینای ددانیان باش گەشەی نەکردووە تا پاراستنی پێویست دابین بکات.
باوترین نیشانەکانی ئەم حاڵەتە ئەمانەن
- دروستبوونی درز و کون لەسەر ددانەکە
- خاڵی سپی لەسەر رووی ددان
- بوونی پەڵەی زەرد یان قاوەیی لەسەر ددان
- ھەستیاری بە ساردی و گەرمی
- داخورانی ددان
- ھەستیاری بە خواردن و خواردنەوەی ترش
- ھەبوونی بەکتریای زیان بەخش
- کلۆربوونی ددان
دوو جۆری ئەم حاڵەتە ھەیە و ھەریەکەیان ھۆکاری خۆیان ھەیە:
- ھۆکاری بۆماوەیی
* گواستنەوەی نەخۆشی لە دایکەوە بۆ مناڵ
* لەدایکبوونی پێش وەختە
- ھۆکاری ژینگەیی:
* وەرنەگرتنی خۆراکە مادەی پێویست
* ژەمی نادروست
* کەمی ڤیتامین
* تووشبوون بە بەکتریاو ڤایرۆس.
چارەسەرکردنی ئەمە بە چەند شێوەیەک دەکرێ کە یەکێکیان کیفی ددانە .
ھەرچۆنێک بێت،دەبێ ئەوەش بزانین ھەندێ کەیس زۆر بچوکن و پێویستی بە چارەسەر کردن نییە.
رەنگین رەحیم
dexterity medical organization