وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

کاریگەری جۆرەکانی خواردنەوە لەسەر ددان


ئەو شتانەی کە دەخۆیتەوە ئاسەواریان لەسەر ددانەکانت بەجێ دەهێڵن، ئەوانەیش دەتوانن کاریگەریەکی زۆریان هەبێت لەسەر تەندروستی ددانی تۆ. ئەمە مانای ئەوە نییە کە تۆ تەنها ئاو بخۆیتەوە ، بەڵام چەند خواردنەوەیەک هەیە کە لەوانەیە پێویست بێت سنووور داری بکەیت. لێرە هەندێک لە باشترین (و خراپترین) خواردنەوەکان بۆ ددانەکانت پێشنیار کراوە

خواردنەوە سوودبەخشەکان

شیر

شیر پڕە لە ڤیتامین و کانزا و پرۆتین کە بۆ ددانەکانت زۆر بەسوودە. کالسیۆم و فۆسفۆر یارمەتی بەهێزکردنی مینای ددان دەدات. ڤیتامین دی دژی نەخۆشی پووکە، چونکە هەوکردن لە پووک کەم دەکاتەوە.
سەرەڕای ئەوەش شیر پرۆتینێک بە ناوی کاسین لەخۆ دەگرێت کە لە دژی تێکشکانی ددان
دەجەنگێت و مینا دەپارێزێت.

چای سەوز

چا خواردنەوەیەکی خوازراوە لە زۆربەی وڵاتەکان و کلتورەکان، بەڵام هەموو جۆرە چایەکان زۆر باش نین. چای سەوز باشترین جۆری چایە بۆ ددانەکانت. چای سەوز و ڕەش هەمووی ئەنتی ئۆکسیدانێکی زۆری هەیە کە یارمەتی شەڕی بەکتریای دروستکەری کلۆری دەدات و هەوکردنی لە پووک کەم دەکاتەوە بەڵام خواردنی چای ڕەش بۆ ماوەیەکی درێژ
ددانت زەرد دەکات

خواردنەوە زیانبەخشەکان

شەربەتی میوە

شەربەتی میوە بە گشتی هەندێ ڤیتامینی گەورەی تێدایە، بەڵام ریژەی ترشی بەرزە. ئاستی ترشی پەیوەستە بە جۆری شەربەت، هێشتا دەتوانیت شەربەتی میوە بخۆیتەوە، بەڵام دەبێت بە میانڕەوی بیخۆیتەوە.

خواردنەوەی وەرزشی و وزە

لە کاتێکدا خواردنەوە وەرزشییەکان سەرچاوەیەکی گەورەی وزەن، و وایان لێکردوون خواردنەوەیەکی بەناوبانگ بن دوای ڕاهێنان بەڵام بۆ ددان باش نین. خواردنەوە وەرزشییەکان بە شەکرەوە پێچراون و ریژەی
ترشێتیان بەرزە ، ددانەکانت لاواز دەکات.



ئامادەکردنی:ڕەنگین رحیم
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین