زۆربەمان ئەوەمان بیستووە کە دوای ژەم ددانەکانمان بشۆین. بەڵام لەگەڵ تێگەشتنی بایۆلۆجی دەم و بەکتریاکانی دەم، مانایەک دەدرێت بە شتنی دان پێش نان خواردن.
ئەوەی گرنگە بیزانین خواردن خۆی نابێتە کلۆری ددان بەڵکو بەکتریاکان دەبن بە کلۆری لەئەنجامی بەکارهێنانی خواردنەکە وەک زیندەچالاکی خۆیان.
بۆیە کاتێک کە نان دەخۆی شانەکانی ددان نەرم دەبنەوەو ترشێتی زیاد دەکات ئەگەر راستەوخۆ دوای نان خواردن ددانەکانت بشۆی دەتوانی زیان بە مینای ددانت بگەیەنی پێش ئەوەی خواردن بخۆین ھیچ کاربۆھایدرایتێک لەسەر ددانەکانت نییە، لەبەر ئەمە دەتوانی بە ئاسانی هەندێک لە بەکتریاکان لا ببەی.
بەڵام ئەگەر ھەر دەتەوێت دوای نان خواردن ددانت بشۆی پێویستە نیو کاتژمێر بوەستیت پاشان ددانت بشۆیت.
ئامادەکردنی : ڕەنـگـیـن ڕەحـیـم
dexterity medical organization