دوای کێشانی ددان دەڵێی تەواو ئازارەکەم نەماو گرنگی نادەیت بە شوێنی ددانە کێشراوەکە؟/!
①گازگرتن لە لۆکەکە بۆماوەی (30_60)دەقە
دورکەوتنەوە لە قسەکردن و جوڵانی دەم ..
✦ سودی ئەمە چییە؟
(وادەکات خوێن لەشوێنی ددانە کێشراوەکەدا بمەیت وکڵۆت ببێت ئەوەش خوێن بەربوون کەمدەکاتەوە .)
②دورکەوتنەوە لە تفکردنەوە و غەرغەرەکردن و لەجیاتی ئەوە قوتدانی لیک و شلەکانی تری ناودەم بۆ ماوەی 24سەعات..
✦ سودی چییە؟
ئەمەش یارمەتی مانەوەی خوێنە کڵۆت بوەکە(مەیوو)ەکە دەدات لەشوێنی ددانە کێشراوەکەو کەمکردنەوەی خوێنبەربوون و هەوکردنی شوێنی ددانە کێشراوەکە.
③پشودان و پاڵکەوتن بە جۆرێک ئاستی سەر بەرزتر بێت لە ئاستی جەستە بە دانانی سەرینێک لەژێر سەر.
....دوورکەوتنەوە لە وەرزشکردن و ڕاهێنانی توند.
✦ سودی چییە؟
ئەوەش یارمەتی کەمکردنەوەی جوڵەی خوێن ، و خوێنبەربوون دەدات لەشوێنی ددانە کێشراوەکە.
④خواردنی شل و سارد وە دورکەوتنەوە لە خواردنی گەرم و ڕەق و جوینی خۆراک بە ئەو لایەی ددانەکەی لێکێشراوە.
✦ سودی چییە؟
بۆ ڕێگری کردن لە خوێن بەربوون و برینداربوون و هەوکردنی شوێنی ددانە کێشراوەکەو درەنگ سارێژبوونی.
⑤ددان شۆردن و پاککردنەوەی دەم بەشێوەک کە پاشماوەی خۆراک نەمێنێتەوە لە ناو بۆشایی ددانە کێشراوەکە.
.بۆ ڕێگری کردن لە هەوکردن و دروستبونی ئازار لەشوێنی ددانە کێشراوەکە.
⑥وەرگرتنی ئەو دەرمانانەی کە بۆت نوسراوە بە ڕێک و پێکی تا کاتی تەواو بوونیان ئەگەر ئازاریشت نەمابوو.
بەتایبەت (Doxycycline antibiotic).
⑦دورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان بۆ ماوەی یەک بۆ پێنج ڕۆژ.
(کێشانی جگەرە دەبێتە هۆی درەنگ سارێژ بونی برینەکە) .
ئامادەکردنی : ئەسما حەسەن
dexterity medical organization