ڤیتامینەکان ڕۆڵێکی زۆر گرنگیان هەیە لە جەستەدا و پێویستە لە ڕێگای خۆراکەوە وەر بگیرێن. بەگشتی ڤیتامینەکان دابەش دەبن بەسەر دوو گروپی سەرەکی دا ئەوانیش
- Water soluble (لەئاودا تواوە)
- fat soluble(لەچەوریداتواوە)
لێرەدا باس لە دوو جۆری water soluble vitamin دەکەین کە سەر بە B-complex ڤیتامینەکانن ڤیتامین B12 و B9
گرنگییان چییە و کەممیان دەبێتە هۆی چی؟
ڤیتامین B9 کە ناوە زانستیەکەی Folic acid ە یاخود Folate. ڤیتامینێکی گرنگە کە ڕۆڵی لە دروستکردنی خانەکانی خوێنداهەیە ، هەروەها بەشدارە لە پێکهێنانی DNA و RNA. ئەم جۆرە ڤیتامینە گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ خانمانی دوو گیان واتە پێویستە لەماوەی دووگیانی دا وەر بگیرێت بۆ ئەوەی ببێتە ڕێگر لە تێکچونی گەشەی کۆرپەلە کە هەندێک جار کەمی ئەم ڤیتامینە کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆرپەلە جێدەهێڵێت وەک Cleft lips و Anencephaly.
بۆیە بە پێی سەرچاوە پزیشکیەکان وا باشترە ئەو خانمانەی پلانی دووگیان بونیان هەیە یاخود لەسەرەتای پڕۆسەکەدان پێویستە ڕۆژانە 400mcg بۆ mcg1000 لە B9 وەربگرن.
فۆلیک ئەسید لەگەڵ ڤایتەمین B12 و B6 ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە کەمکردنەوەی نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵدە بەهۆی کەمکردنەوەی homocystein لە خوێندا.
یەکێکی تر لە گرنگیەکانی B9 هۆکارە بۆ کەم کردنەوە یان ڕێگریکردن لە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە.
کەمی ڤیتامین B9 دەبێتە هۆی چی؟
کەمی folic acid دەکرێت دەگمەن بێت بەهۆی ئەوەی دەتوانرێت لە زۆر بەی خۆراکەکاندا بدۆزرێتەوە بەڵام کەم بوونەوەی دەبێتە هۆی دروستبوونی چەند نەخۆشیەک وەک:
Anemia کەم خوێنی ئەم جۆرەیان بەهۆی کەمی بەرهەم هێنانی خڕۆکە سورەکانی خوێنەوە
دروستدەبێت
ناڕێکی لەکاتی لە دایکببون
چی دەبێتە هۆی کەمی B9 ؟
1.کەم خواردنی ئەو خۆراکانەی ڕێژەیەکی زۆری b9 تێدایە
2.هەندێک نەخۆشی وەک نەخۆشی کرۆن، هەندێ جۆری شێرپەنجە و کێشەکانی گورچیلە.
یان بەکار هێنانی هەندێک جۆری دەرمان کە کاریگەری خراپی هەیە لەسەر نەخۆش وەکphenytoin,methotrexate, sulfasalazine
ڤیتامین B12 یان cobalamin
هەروەک هەموو ڤایتەمینەکانی تر ئەمیش گرنگی خۆی هەیە وە زیاتر لە سەرچاوە ئاژەڵیەکاندا دەدۆزرێتەوە. ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دروستبوونی RBC هەروەها گرنگە بۆ پێکهێنانی خانەکانی مێشک.
کەمی B12 کاتێک دەبێت کە ڕێژەیەکی کەم دەخورێت یان پڕۆسەی هەڵمژینی لەلایەن ڕیخۆڵەوە لاواز دەبێت لەم حاڵەتەدا جۆرێک لەکەم خوێنی هۆکار دەبێت کە پێی دەوترێت Pernicious anemia.
بۆیە کەمی b12 دەکرێت ببێتە هۆی نەخۆشیە جەستەیی، دەماری، و دەروونیەکان.
نیشانەکانی کەمی B12
- هەستکردن بە بێهێزی و ماندووبونێکی زۆر
- هەنێکجار ڕشانەوەوە و سکچوون یەکێکن لە نیشانەکان
- گۆڕانی تامی دەم بۆ ترش
- ڕەنگی پێستی زەردباو
- لەدەستدانی هەستی برسێتی دەکرێت یەکێک بێت لە نیشانە کان
ڕەنگە بیستبێتمان ڕێژەی زۆری fat soluble vitaminە کان ببێتە هۆی ژەهراوی بوون وەک ڤیتامینA and D بەڵام بە پێچەوانەی ئەمانەوە B complex ڤیتامینەکان نابنە هۆی ژەهراویبوون چونکە wate soluble ن دەتوانرێت لەڕێی میزکردنەوە بە ئاسانی بکرێنە دەرەوە.
شنیار ئەتا
dexterity medical organization
سەرچاوەکان:
mayo clinic, medical news today, healthline,Harvard, school of public health, cleveland clinic