ڤیتامین دی، هەروەها ناسراوە بە ڤیتامینی هاوتا.
دەتوانرێ لە تیشکی خۆرەوە یان بەکارهێنانی خۆراک یان بەهێزکەر بەرهەم بهێنرێت. ڤیتامین دی یارمەتی لەش دەدات بۆ مژینی کالیسیۆم، کالیسیۆمیش پێویستە بۆ تەندروستی ئێسکە خانەکان، هەروەها ڤیتامین دی ڕۆلێکی گرینگی هەیە لە تەندروستی دەمارە خانە و ماسولکەکان و سیستەمی بەرگری لەش و هێشتنەوەی تەندروستی ئێسک و ددان، وە ڕیگری دەکات لە نەخۆشیە درێژخایەنەکانی وەک شێرپەنجەو شەکرەی جۆری یەک و هەروەها ڕەقبوونی شانەکانی لەش.
ئەگەر ڕێژەی ڤیتامین دی لە ڕێژەی ئاسایی خۆی زیاتر بێت لەناو لەشدا دەبێتە ژەهری شاراوە لە ناو لەشدا.
● ڕێگاکانی دەستکەوتنی ڤیتامین دی :
- لە ڕێگەی تیشکی خۆر :- ئەم ڕێگەیان باشترین ڕێگەیە بۆ دەستکەوتنی ڤیتامین دی، بەشێوەیەک کە پێویستە کەسەکە ڕۆژانە 15 بۆ 30 خولەک خۆی بداتە بەر تیشکی خۆر لە خۆری بەیانیان، پێویستە زۆرترین ڕوبەری پێستی کەسەکە خۆری بەر بکەوێت چونکە ڤیتامین دی لە ژێر پێست دا دروست دەبێت.
- لە ڕێگەی خواردنەوە :- ئەو خواردنانەی کە زۆرترین بڕی ڤیتامین دی یان تێدایە ئەمانەن ( شیر و بەرهەمە شیرەمەنیەکان ، ماسی ، هێلکە ، قارچک ، جگەری حەیوان ، ……هتد)
- لە ڕێگەی دەرمانەوە ( supplements ) :- لەم ڕێگەیەدا بەشێوەیەکی خێرا ڕێژەی ڤیتامین دی بەرز دەبێتەوە بەڵام بە پێی تێپەڕ بوونی کات ڕێژەکەی دادەبەزێتەوە، بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە هەر سێ ڕێگەکە بەیەکەوە ئەنجام بدرێت.
● نیشانەکانی کەمی ڤیتامین دی :
- هەستکردن بە نەخۆشی
- لاوازی و بێتاقەتی
- ئازاری ماسولکە و ئێسک
- ئازاری پشت
- وەرینی قژ
- هەستکردن بە بوونی پەستان …… هتد
● نیشانەکانی زیاد بوونی ڤیتامین دی :
- دڵ تێکەڵهاتن و ڕشانەوە
- کەمبونی ئارەزوی خواردن
- قەبزی
- دابەزینی کێش و لاوازی
● هۆکارەکانی کەمی ڕێژەی ڤیتامین دی :
- بەهۆی نەخواردنی ئەو خۆراکانەی کە سەرچاوەن بۆ ئەم ڤیتامینە.
- کەم بەرکەوتەی تیشکی خۆر .
- جگەر و گورچیلە نەتوانن ڤیتامین دی بگۆڕن بۆ شێوەیەکی چالاک، کە لەش بتوانێت بەکاری بهێنێت.
- بەکار هێنانی هەندێک دەرمان کە کار بکاتە سەر کەم مژینی ئەم ڤیتامینە.
● هۆکارەکانی زیادبوونی ڕێژەی ڤیتامین دی :
- زۆر بوونی ڕێژەی کالیسیۆم سەرەکیترین هۆکاری زیاد بونی ڤیتامین دی یە.
- زۆر خواردنی ئەو خواردنانەی کە ڤیتامین دیان تێدایە.
● شێوازی ئەنجام دانی پشکنینەکە :
پشکنینی ڤیتامین دی لەڕێگەی ئامێری هۆڕمۆناتەوە ئەنجام دەدرێت، باوترین ئەو ئامێرانەش کە ئەم پشکنینەی پێ ئەنجام دەدرێت بریتین لە ( Cobas E 411, Cobas Elecsys, Vidas, Mini Vidas, TOSOH )وە پێویستمان بە سیرەم دەبێت بۆ ئەنجام دانی پشکنینەکە.
● ڕێژەی ئاسایی پشکنینەکە :
20 بۆ 100 ng/ml
ئامادەکردنی : داهێن خدر عبدلله
dexterity medical organization