وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە فۆلۆ بکە

کوتان (vaccination) چییە؟

کوتان بە واتای چارەسەرکردن بە نەخۆشیەکی دیاریکراو دێت پێش ئەوەی کەسەکە توشی ئەو نەخۆشییە بوبێت ، واتە چۆن ؟ واتە بۆ نمونە کەسێک هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت نابێت لەوکاتەدا ڤاکسین یاخود کوتاو وەربگرێت .

‏پێکهاتەی کوتاو چییە و چی تێدایە ؟

بەشێوەیەکی گشتی کوتاو هۆکاری نەخۆشی لاوازکراو یان مردووی تێدایە کە سیستەمی بەرگری لەش ئامادە دەکات بۆ بەرگریکردن لە نەخۆشیەکی دیاریکراو .

‏بۆچی پێویستە کوتاو وەربگرین یاخود سودەکانی چین؟

لە ئێستادا کە باسی کوتاو دەکەین ڕاستەوخۆ بیرمان بەرەو کوتاوی covid-19 (کۆرۆنا) دەچێت ، وە هەروەها کە باسی باشیەکانی ئەو کوتاوە دەکەین یەکەم خاڵ بێگومان بۆ دورکەوتنەوە لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەین وە ئەو کوتاوانەی ئێستا هەن خۆشبەختانە ئەتوانین بڵێین بە یەکێک لە باشتریــن کوتاوەکان دادەنرێت لە جیهاندا ، بۆ نمونە کوتاوی The Pfizer-BioNTech کە لای خۆمان پێی دەگوترێت ڤایزەر تاقیکردنەوەکان سەلماندویانە کە بە ڕێژەی 95-94% توشبوون بە covid-19 کەم دەکاتەوە یان دەتوانین بڵێین لە 20 کەس 19 کەسیان بە تەواوی پارێزراو ئەبن لەو نەخۆشییە.

‏کاریگەرییە لاوەکیەکانی ئەم کوتاوە (کوتاوی covid-19) چیین؟

وەک هەموو کوتاوێکی تر کوتاوی ڤایرۆسی کۆرۆناش چەندکاریگەرییەکی لاوەکی هەیە کە لە ماوەی 1-2 ڕۆژ دوای چارەسەریەکە دەردەکەوێ ، خۆی لەم بارانەدا بە ئاسایی دەبینێت :
  • ‏هەستکردن بە ئازار
  • ‏هەستکردن بە هیلاکی
  • ‏سەرئێشە
  • ‏گۆڕانی ڕەنگی پێستی شوێن کوتینەکە بۆ سور یان مۆربوونەوە
  • ‏ئازاری ماسولکەو جومگەکان
  • ‏هەبوونی سوکە تایەک

ئەو کەسانە کێن کە نابێت کوتاوی covid-19 وەربگرن ؟

  • ئەو کەسانەی کە کوتاوێکی تریان وەرگرتووە (جگە کوتاوی covid-19) 14 ڕۆژ پێشــتــر .
  • ئەو کەسانەی کە نیشانەی چەند نەخۆشیەکیان لێ دەرکەوتووە بە توندی وەک ( کۆکەی توند - هەستیاری یاخود بوونی برین لە قورگدا ـ بوونی تا - ڕشانەوە - سکچوون ) ئەم کەسانە پێویستە چاوەڕێبن تاوەکو لە نەخۆشیەکە چاک ئەبنەوە .
  • ئەوکەسانەی کە هەڵگری( covid-19)ەن .
هانه عمر
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین