وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

کیفی ددان چی یە؟


کیفی ددان بەکاردێت بۆ جێگرتنەوەی و ڕوپۆشکردنی بەشی دەرەوەی( مینا) ی ئەو ددانانەی زیانیان پێگەیشتووە ، وە ماوەی مانەوەی 5-15 ساڵە ئەم کاتەش بەندە لەسەر ڕێژەی لێکخشاندن و داخورانی ددانەکە (wear-tear).

ھۆیەکانی بەکارھێنانی کیفی ددان

  1. جێگرتنەوەی ددانی لاواز و زیان پێگەیشتوو .
  2. بۆ زەردەخەنەیەکی جوانتر
  3. بۆ ڕووپۆشکردنی ددانی چاندراو

جۆرەکانی کیفی ددان چین؟

  1. زڕگۆن zircon crown : بە ئاماژەی ناوەکەیدا دیارە پێکھاتووە لە زڕگۆن کە بەرگەی پەستانی زۆر دەگرێت سەرەڕای تەنکیەکەی .
  2. سیرامیک Ceramic Crown : کە پێکھاتووە لە سیرامیک یاخود پۆرسیلەین( Porcelain) ، وە زۆرترین و باوترین جۆرەکانی مینای دەستکردە لە بەر گونجاوی ڕەنگەکەی .
  3. سیرامیک و کانزا Porcelain fused to metal : پێکھاتووە لە سیرامیک و جۆرێکی دیکەی کانزا ، نرخەکەی لە چاو جۆرەکەی پێشووتر Ceramic Crown ھەرزانترە بەڵام کێشەکەی ئەوەیە ڕووپۆشێکی جوان نادات بە ددانەکە یاخود بە شێوازێکی تر بەشی خوارەوەی ددانەکە کە کانزایە ڕەنگێکی مەیلەو ڕەشی ھەیە ، بەڵام دەتوانرێت ئەم ددانە بۆ دانەکانی بەشی پشتەوە (Posterior teeth) دابنرێت.
  4. ددانی ئاڵتونی Gold Crown : پێکدێت لە مس (Copper) و نیکڵ ( Nickle ), یەکێک لە سوودەکانی ئەم ددانە ئەوەیە کە زۆر بەھێزە بەڵام ئەم جۆرە زۆر بە کارنایەت تەنھا لەسەر داخوازی نەخۆش نەبێت بەھۆی گرانی نرخ و نەگونجانی ڕەنگەکەی.
  5. ‏E - Max : پێکھاتووە لە دووانە سلیکاتی سۆدیۆم (Lithium disilicate) کە ڕەنگەکەی ھاوشێوەی ڕەنگی مینای ددانە .
بە ھیوای تەندروستیەکی باش



ئامادەکردن: دییە سەرکار احمد
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین