وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

قەڵەوی و زیانەکانی

قەڵەوی بە مانای زیادبوونی کێشی لەش دێت بە ھۆی کۆبوونەوەی چەوری زیادە کە ئەمەش شێوەی لەشمان ناڕێک دەردەخات، وە لە ھەمان کاتدا تەندروستیمان تێک دەدات.

ھۆکارەکانی قەڵەوی چین؟

  • خواردنی ناتەندروست کە ھەڵگری ڕێژەیەکی زۆری چەوری و کاربۆھیدراتن ھەر وەک: (شیرینی،خواردنی چەور،خواردنی خێرا)
  • ھۆکاری بۆماوەیی
  • تێکچوونی ھۆرمۆن
  • خواردنەوە کھولییەکان و گازییەکان
  • کەمی یان نەکردنی وەرزش
  • تێکچوونی بارودۆخی کەسەکە لەڕووی خەو وە سترێس و قەلەقی کە ئەمەش وا لە کەسەکە ئەکات ھانا بۆ خواردن بەرێت کە ئەمەش زۆرێک لە زیندە چالاکییەکانی لەش تێک دەدات.

ئایە دەکرێت بڵێین کە ھەموو چەورییەکی لەش زیانبەخشە؟!

بە دڵنیاییەوە نەخێر،لە ڕاستیدا لەشمان سێ جۆری جیاواز لە چەوری لەخۆ دەگرێت، ئەوانیش:
  1. چەوری پێویست/کە ئەم جۆرەیان پێویستە بۆ بەڕێکردنی زیندەچالاکییەکان و لە ناو مێشک و مۆخی زەردی ئێسک و پەردەی دەوری ئەندامەکانماندا ھەیە.
  2. چەوری ژێر پێست/کە زۆرترین ڕێژەی چەوری لەشمانە،ئەم جۆرەیان بە ھەبوونی ڕێژەیەکی دیاریکراو زیانبەخش نییە،بەڵام نابێت زۆر بێت.
  3. چەوری زیانبەخش/کە ئەمەیان لە دەوری گورچیلە و جگەر و ڕیخۆڵە کۆ ئەبێتەوە و پێویستە ڕێژەکەی نزم بێت چونکە ھۆکاری سەرەکی قەڵەوییە.

ئەو نەخۆشیانە چین کە پەیوەستن بە قەڵەوییەوە؟!

  • جەڵدە
  • نەخۆشییەکانی دڵ
  • شەکرە بەتایبەت جۆری دووەم
  • زەخت
  • نەخۆشییەکانی جگەر بە تایبەت (چەوری جگەر)
  • کاریگەری خراپ لەسەر ئێسک و جومگەکان بە تایبەت لە کەسی بەتەمەندا
  • نەخۆشییەکانی گورچیلە و میزەڵدان

چۆن ئەتوانین دیاریبکەین کە ئایا کەسێک قەڵەوە یاخود نا؟!

یەکێک لە ڕێگە زانستییە ھەرە باوەکان کە ھەموو کەسێک ئەتوانێت بیکات بریتییە لە پێوەری BMI
کە ئەویش بە زانینی کێش و باڵات ئەتوانی حاڵەتی خۆت دیاریبکەیت

ھاوکێشەی BMI بریتییە لە:

کێش بە کیلۆگرام دابەشی دووجای باڵا بە مەتر
پاشان ئەنجامەکەی بەراورد بکە بەم خشتەیەی خوارەوە:
ئەنجامی BMI / حاڵەتەکان
کەمتر لە 18.5 /خوار کێشی ئاساییت
18.5-24.9/ ئاساییت
25-29.9/ قەڵەو
سەروو 30/ زۆر قەڵەو-مەترسیدار

چارەسەرەکانی قەڵەوی چین؟

  • چوون بۆ لای پزیشکی پسپۆڕ بۆ زیاتر ڕێنمایی کردنێکی تەندروست
  • پێش ھەموو شتێک ھەبوونی باوەڕ بەخۆت کە تۆ ئەتوانیت ئەو کارە بکەیت وە فەرامۆشکردنی توانجی خەڵک
  • وەرزش کردن
  • ڕێکخستنی خواردن بە جۆرێک کە ھەموو خواردنە پێویستەکان بخورێت بە ڕێژەیەکی گونجاو
  • وازھێنان لە کھول و جگەرە
  • ڕێکخستنی خەو و دوورکەوتنەوە لە خەم و قەلەقی

چەند تێبینییەک:

  • دووربکەوەرەوە لە بەکارھێنانی دەرمان و چارەسەری ناتەندروستی پەیج و سایتە ئۆنلاینەکان
  • ھەرگیز ھەوڵ مەدە بە ماوەیەکی کەم کێشێکی زۆر داببەزێنیت چونکە دواتر کاریگەری خراپی ئەبێت لەسەر تەندروستیت بە گشتی.
بە ھیوای تەندروستیەکی باشتر



-ئامادەکردن:بیما عبدالله
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین