وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

گیراوەی دەم شووشتن یاخود (غەرغەرەی ناو دەم)

گیراوەی دەم شووشتن وەک داوی ددان یان فڵچەی تایبەتی نێوان ددانەکان دەتوانێت بگاتە ئەو ناوچانە کە بە فڵچەی ئاسایی پاک نابێتەوە

بەشێوەیەکی گشتگیر:

• بەکتریاکانی ناو دەم لەناو دەبات
• ئەگەری تووشبوون بە کلۆر و تێکچوونی ددانەکان کەم دەکات.
• بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت
بە پێی ڕێنمایی پزیشک وەک دەرمان بۆ هەوکردنی شانەکانی دەم و نەخۆشییەکانی پووک بەکاردێن،پێویستە ڕۆژانە جارێک بەکاربێت و نابێت لە دە ڕۆژ زیاتر بەکاربهێنرێت

هەندێک لە پرسیارە باوەکان

  • ئایا مناڵ دەتوانێت بەکاریبهێنێت؟
تا تەمەنی ٦ ساڵان پیویست ناکات مناڵ بەکاریبهێنت، و لەنێوان ٦ـ۱۲ ساڵان لەژێر چاودێری دایک و باوک ئاساییە بەکاربێت.
  • چۆن بەکاریبهێنم؟ ئایا پێویست دەکات دەمم بە ئاو بشۆم دوای بەکارهێنانی؟
دوای ددان شۆردن بڕێک لە گیراوەکە بخە ناو سەری دەبەکە، کە بڕێکی گونجاوی دیاریکراوە، ئینجا بۆ ماوەی ۳٠ چرکە لەناو دەمت غەرغەرەی بکە و فڕێیبدە، دوای ئەوە پێویست ناکات دەمت بە ئاو بشۆیت
  • دوای بە کارهێنان دەتوانم ئاو بخۆمەوە؟
وا باشترە ۳٠ خولەک چاوەڕێ بکەیت بەر لە خواردنەوە ئاو یان هەر ماددەیەکی تری خۆراکی.
  • کەمێکم قووتدا دەبێتە کێشە؟
پێویستە بە هیچ شێوەیەک غەرغەرەکە قووت نەدرێت، ئەگەر بە هەڵە بڕیکی کەم قووتبدەیت کێشەت بۆ دروست ناکات، بەڵام قووتدانی ڕێژەییەکی زۆر لەم گیراوەیە تووشی کێشەی تەندروستی نەخوازراوت دەکات.
هەردەم لێو بە خەندە بن


بانە محمود م.زیاد
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین