لێزەر تیشکێکە کە جۆرەها شەپۆلی هەیە لە زۆر بوار بەکاردەهێنرێت پزیشکی و هی تر . وە ئامێری لێزەری چاوی پزیشکی تایبەتە کە بەکاردەهێنرێت .وە جۆرەها جۆری هەیە .
لێزەری راستکردنەوەی بینای چاو باوترینە و بەکاردەهێنرێت بۆ راستکردنەوەی بینای چاو و چارەسەری کزی چاو و کورت بینی ،
باشترین کات بۆ لێزەر کردن باشترە لەدوای تەمەنی 18 سالی بێت .وە کە لێزەر بەکاردەهێنرێت ئەبێ بزانرێت چ نەخۆشیەکی هەیە و چ هەستیاریەکی هەیە ؟
لە حالەتی کورد بینی و نزیک بینی . دەرەجە ( -8 ،-9 ) دەتوانی لێزەر بکەیت بە مەرجێک ئەستوری گلێنە گونجاوبێت . چونکە لە کاتی بەکارهێنانی لێزەر دەستکاری گلێنەی چاو دەکەین . فحس ئەکەین بۆ گلێنە کە گونجاو بوو لێزەر ئەنجام دەدەین لە حالەتی استیگماتیزم تا (-5) دەرەجەبە لێزەر چارەسەر دەکرێت . دوای لێزەریش زۆر کەس واهەیە چاوی دانابەزێتەوە ، و پێویستی بە لێزەری تر نیە کەم حالەتیش هەیە چاوی دائەبەزێت بۆیە دوای چەند سالێک ئەتوانی لێزەری بۆ بکەینەوە بەڵام دەبێت بەینی دوو لێزەر 6 مانگی نێوان بێت . وە لێزەر ئەتوانرێ دووجار یان سێ جار بەکاربهێنرێت بۆ چاو لەسەر ئەستوری گلێنەی چاو ئەوەستێ و تەندروست بێت ، وە ئەوکەسانی حەساسیەتیان هەیە ، ئەگەر گلێنەیان کێشەی نەبێت ئەتوانرێت لێزەر بکرێت و هەندێکیش کێشەی خواری گلێنە یان قۆقزی گلێنەیانە هەیە ناتونرێت لێزەر بکرێت ، وە مەرج نیە هەموو چاوێک لێزەری بۆ بکرێت هەمووچاوێک لێزەری بۆ ناکرێت . لەسەر بنچینەی تەندروستی گلێنە ئەوەستێ . گلێنەی کەسەکان جیاوازە هەر گلێنەی کەسێک ئەستوریەکی هەیە
لەیزەر بۆ چی بەكاردێ؟
1- بۆ ئاوی سپی
2- بۆ ئاوی رەش
3- ناڕونی لە هاوینەی چاو
4- لابردنی چاویلە
زیانەكانی بەكارهینانی لێزەر بۆ چاو؟
1.چاوی هەستیار دەبێت بەرامبەر ڕوناكی و تیشكی گڵۆپ لایت.
2.پاش بەكارهێنانی لێزەر چاوەكە توشی وشكبوونەوە دەبێت واتە فرمێسكی كەم دەبێت.
3.چاوی بەزەحمەت لەبەر تیشكی خۆر هەڵدێت، بۆیە دەبێت چاویلكەی بەرخۆر بەكاربهێنێت.
4.ئەو كەسانەی لێزەریان بۆ چاویان بەكارهیناوە كاتێك بە تەمەندا دەچن، كە چاویان توشی ئاوی سپی دەبێت زۆر بەزەحمەت قیاسی چاویان دەدۆزرێتەوە.
بەشێوەیەکی گشتی دوو جۆر لەیزەر هەیە، كە بە سارد و گەرم ناسراوە:
لێزەری سارد: بەكاردێت بۆ پاكردنەوەی هاوێنەی چاو، ئەو كەسانەی عەمەلیاتی ئاوی سپی-یان كردووە بە و لێزەرە بۆیان پاكدەكرێتە وە.
لێزەری گەرم: بۆ ئەو كەسانە بەكاردێت، كە تۆڕی چاویان گیراوە یان نەخۆشی شەكرەیان هەیە یان توشی جەلدەی چاو بوون یان دەماری چاویان گیراوە
سەرچاوە : دکتۆر دێرێ لطیف - دکتۆرای سویدی و ئەوروپی لە نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی چاو
ئامادەکردن :
دلڤین مھدی محمود
dexterity medical organization