وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

کونی دڵ چیە ؟

کونی دڵ کێشەیەکی تەندروستی بڵاوە کە بریتیە لە کونێک لە نێوان ژووەرەکانی دڵ یان سکۆڵەکان، ئەم کونەش لەوانەیە لە هەر شوێنێک لە ماسولکەی دڵدا ڕوو بدات کە دوو بەشەکەی جیا دەکاتەوە، جێگای ئاماژەیە، کە کونی دڵ جۆرە جیاوازی هەیە:
  1. کونی سادە: دەتوانێت بەبێ هیچ چارەسەرێک چاک ببێت و هیچ ئاڵۆزییەکی درێژخایەنی نابێت
  2. کونێک کە بە خۆی چاک نابێت : عادەتەن لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە چاکدەکرێتەوە

نیشانەکانی کونی دڵ

لە هەندێک حاڵەتدا کونی دڵ هیچ نیشانەیەک دروست ناکات، ئەگەر کونەکە بچووک بێت لەوانەیە تێبینیش نەکات، ئەو نیشانانەی کە لە ئەگەری تووشبوون بە کونی دڵ دەربکەون بریتین لە:
  • سەختی وخێرا هەناسەدان
  • کاڵبوونی ڕەنگی پێست
  • بەردەوام تووشبوون بە هەوکردنی سییەکان
  • گۆرانی ڕەنگی پێست بۆ شین بەتایبەتی دەووربەری لێو و نینۆکەکان
  • زەحمەتی لە بەدەستهێنانی کێش بۆ منداڵە تووشبووەکە .
  • لەڕادەبەدەر ئارەقەکردن لەکاتی شیردان

هۆکاری مەترسی بۆ تووشبوون بە کونی دڵ

چونکە هۆکاری سەرەکی و باوترین هۆکاری کونی دڵ بریتییە لە هۆکاری زگماکی، هەندێک هۆکار هەیە کە ئەگەری تووشبوون بە کونی دڵ زیاد دەکات، ئەو هۆکارانەی کە مەترسی تووشبوون بە کونی دڵ زیاددەکەن ئەمانەی خوارەوەن:
  • نەژاد
  • مێژووی خێزانی نەخۆشی دڵ
  • هەبوونی نەخۆشییەکی بۆماوەیی وەک نەخۆشی داون
باوترین هۆکاری تووشبوون بە کونی دڵ بریتیە لە کەم و کۆری لە دایک بوون

چارەسەرەکان بەردەست بۆ کونی دڵ

  • چاوەروانی و چاودێری کردن: کونێکی بچووکی دڵ کە پەیوەندی بە هیچ نیشانەێک لەگەڵدا نەبێت، لەوانەیە خۆی یەک بگرێتەوە، بۆیە لەوانەیە دکتۆرەکەت پێشنیاری چاوەڕوانی و چاودێریکردنی دۆخەکە بکات، لەو ماوەیەدا پزیشکەکەت تەندروستی گشتی منداڵەکەت دەپشکنێت.
  • نەشتەرگەری




Hemin Jalal Alyas
وەرگێران/روشین مصطفى
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین