وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

لەرزینی پێلوی چاو - Eye twitching


حالەتێکە کە ماسولکەی پێلوی چاو بەشێوەیەکی خۆنەویستانە گرژ دەبێت،بە زۆری لە پیلوی سەرەوە دا ڕوودەدات بەڵام دەکرێت لە هەردوو پێلودا ڕوبدات.حالەتەکە لەوانەیە چەند چرکەیەک بۆ چەند خولەکێک بخایەنێت و لەوانەیە چەند ڕۆژێک تا چەند هەفتەیەک ئەم حالەتە دووبارە ببێتەوە.بەزۆری بێ زیانە بەدەگمەن نیشانەیەکە بۆ نەخۆشی.

✹هۆکارەکانی تۆشبوون:

  1. سترێس
  2. کەمی پشوودان یان ناڕێکی لە شێوازی خەوتن دا
  3. خواردنەوەی کافایین و ئەلکهول
  4. جگارەکێشان
  5. ماندووکردنی چاو بەهۆی ئامێرە ئەلکترونیەکان
  6. نەخۆشی وشکبوونەوەی چاو
  7. حەساسیەتی وەرزی
  8. ژینگە
  9. و گەر مادەیەکی ناموو بڕاواتە ناو چاو.

✹ نیشانەکانی تۆشبوون:

  1. ئازار لە چاو دا
  2. بەشێوەیەکی خێراتر لە جاران چاو دەتروکێنێت
  3. چاو هەست بە هەستیاری دەکات بەرامبەر بە ڕوناکی
  4. ناتوانێت بەشێوەیەکی ئاسایی ببینێت
  5. بەشێوەیەکی خۆنەویستانە گرژبوونی ماسولکەکانی دەم و چاو.
بە زۆری ئەم نەخۆشییە بەخۆی چاک دەبێتەوە پێویست بە دکتور ناکات بە پەیرەوکردنی ئەم خالانە:1/ کەمکردنەوەی سترێس 2/ باشکردنی شێوازی خەوتن 3/ سنوردارکردنی خواردنەوەی کافایین4/ بەکارهێنانی چاویلکە لەکاتی پێویستدا 5/ بەکارهێنانی قەترەی چاو

لەهەمووی گرنگتر بەکارهێنانی یاسای 20 ـــ20ـــ20 واتە هەموو 20 خولەک جارێک بۆ ماوەی 20 چرکە سەیری شوێنێک بکەیت کە 20 پێ لێتەوە دوور بێت ،بەڵام گەر ئەم حالەتە بۆ ماوەی دوو هەفتە یان زیاتر بەردەوام بوو پێویستە سەردانی دکتور بکەیت.هەروەها دەتوانیت شتێکی گەرم لەسەر چاو دابنێیت بۆ چارەسەرکردنی و یانیش مەساجێکی نەرمی بۆ بکەیت.



ئامادەکردن:فەوزییە عثمان سعید
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین