شەکەتبوونی چاو حاڵەتێکە کە زۆر باوە لە سەردەمی ئێستا بە تایبەتی سەردەمی مۆبایل و تابلێت و لاپتۆپ کە دەبنە هۆی،بە گشتی شەکەتبونی چاو لە ئەنجامی بەکارهێنانی چاوەکان بۆ ماوەیەکی درێژ و تەرکیز کردنە سەر یەک شت،وەک لێخوڕینی سەیارە بۆ ماوەیەکی درێژ.
هۆکارەکانی شەکەتبوونی چاو
- تەرکیز کردنە سەر یەک شت بۆ ماوەیەکی درێژ
- ناهاوسەنگی ڕووناکی، بۆ نموونە ڕووناکی زۆری مۆبایل لە ژوورێکی تاریک
- سەیرکردنی شاشەکان بە شێوەیەکی ناڕێک و لە گۆشەی جیاواز
- کەم چاو تروکاندن
- دانانی مۆبایلەکە یاخود لاپتۆپەکە زۆر دوور لە چاوت یان زۆر نزیک
- خوێندنەوە بەبێ پشوودان بە چاوەکانت
- بەرکەوتنی هەوای وشک
نیشانەکانی
- سووربونەوە و ماندوبون و خوران،ئازار
- ئاوی دەکا یاخود زۆر وشک دەبێ
- بینین بە لێڵی یاخود بینینی شتێک بە دەبڵی
- سەرئێشە
- کەم بوونەوەی تەرکیز کردن
- وا هەست دەکەی ناتوانی چاوت بکەیەوە
- ڕەق بوونی شان و مل
چارەسەرەکانی
لە ڕاستیدا گۆڕینی خووەکانت باشترین چارەسەرە لەگەل ئەو ژینگەی تێدایت،بەڵام سەردانی کردنی دکتۆر هەندێ جار چاویلکەت بۆ دادەنێ تەنها بۆ کاتی خوێندنەوە و سەیرکردنی شاشەکان
- ڕووناکیەکان لە ژوورەکەت ڕێکبخە
- پشوو بە چاوەکانت بدە لە ماوەکانی خوێندنەوە بۆ ماوەیەکی درێژ
- تەڕکردنی چاوەکانت بە ئاو
- خۆ پاراستن لە هەوای وشک
- دانانی چاویلکەی (blue light preventor)
- چاوتروکاندنی زیاتر
- دارک مۆد کردنی شاشە و دوورکەوتنەوە لە ڕووناکی سپی
ئامادەکردنی:عرفان معروف
dexterity medical organization