وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

وشکبوونەوەی چاو


نەخۆشی وشکبوونەوەی چاو حاڵەتێکی باوە ،کاتێک ڕوودەدات کە فرمێسکەکانت ناتوانن بە پێی پێویست چاوەکانت شێداربکەنەوە .
فرمێسکەکان لەبەر چەند هۆکارێک کەم و ناجێگیر دەبن. بۆ نمونە، وشکبونەوەی چاو لەوانەیە بەهۆی ئەوەی ئەگەر فرمێسکەکانی چاوەکانت ناتەواو بن یان کوالیتی خراپ بێت ڕووبدەن. فرمێسکی ناجێگیر دەبێتە هۆی هەوکردنی ڕووکەشی چاو.
وشکبونەوەی چاو دەبێتە هۆی ناڕەحەتی. ئەگەر نیشانەکانی وشکبونەوەی چاو دەربکەوێت، لەوانەیە هەست بە کێشانێک بکەیت یان هەست بکەی چاوەکانت بسوتێت. لەوانەیە هەست بە ئازاری وشکی چاو بکەیت لە هەندێک حاڵەتدا، بۆ نمونە لە ناو فڕۆکەدا، لە کاتی پاسکیل سواری، یان پاش دانیشتن لەبەردەم شاشەی کۆمپیوتەرەکەت بۆ چەند کاتژمێرێک.

نیشانەکان چین .،؟

  • هەستکردن بە سوتان و زبری لە چاو
  • کێم لە ناو یان دەوروبەری چاوەکان
  • سوربونەوەی چاو

چ کاتێک سەردانی دکتۆر بکەم :

دکتۆرەکەت ببینە ئەگەر هەست بە نیشانە و نیشانە درێژ خایەنەکانی وشکبونەوەی چاو دەکەیت، لەوانە سووربونەوەی چاو ، ماندوو یان بە ئازار.

کاریگەرییە لاوەکییەکان :

ئەو کەسانەی کە وشکبونەوەی چاویان هەیە ڕووبەڕووی ئەم کریگەریە لاوەکییانە دەبنەوە:
  • هەوکردنی چاو: فرمێسکەکان ڕووکەشی چاو لە هەوکردن دەپارێزن. لەوانەیە مەترسی تووشبوون بە هەوکردنی چاو زیاد بکات ئەگەر چاو فرمێسکی تەواو بەرهەم نەهێنێت.
  • زیان گەیاندن بەڕووکەشی چاو
  • وشکبونەوەی چاو ئەنجامدانی چالاکی ڕۆژانە قورس دەکات، وەک خوێندنەوە.

ڕێگاکانی خۆپاراستن :

  • خۆت بپارێزە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی هەوا بۆ ناو چاوەکانت.
  • ئسراحەت بە چاوەکانت بدە لەکاتی ئەنجامدانی کاری کاتی. ئەگەر شتێک دەخوێنیتەوە یان هەر شتێکی تر دەکەیت کە پێویستی بە سەرنجدان و تەرکیز هەیە لە تۆوە .
  • شاشەی کۆمپیوتەرەکەت لە خوارەوەی ئاستی چاوت دابنێ
  • بەکارهێنانی فرمێسکی دەستکرد بە ڕێک و پێکی


ئامادەکردن و وەرگێڕان : نڤار محمود مصطفى
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین