وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

ئازاری مەمك - Breast pain (mastalgia)

ئازاری مەمك نیشانەیەكی باوە و خانمان لە ژیانیاندا هەستی پێدەكەن. ئازارەكە لەشێوەی سووتانەوە یان توند بوونی مەمك دەبێت, دەكرێت ناوبەناو یان بەردەوام بێت.

- ئازاری كەم - مامناوەند:

گەر ئازارەكە بۆ ماوەیەكی كەم بوو بۆ ماوەی (2-3) ڕۆژ بەر لە سووڕی مانگانە.

- ئازاری مامناوەند - زۆر توند:

گەر ئازارەكە هەفتەیەك یان زیاتر مایەوە هەموو مانگێك و پێش سووڕی مانگانە دەستی پێكرد و هەندێ كات بەردەوام بوو تا كۆتایی سوڕەكەش.

پۆلێن كردنی ئازاری مەمك بەگوێرەی سووڕی مانگانە دابەش دەبێت بۆ دووجۆر:

  • پەیوەست بەسووڕی مانگانە: (%65) حاڵەتەكان لەم جۆرەیە و زیاتر لە خانمانی تەمەن( 20-40) ساڵدا هەستی پێدەكرێت. هۆكارەكەی دەگەڕێنرێتەوە بۆ گۆڕانكاری لەئاستی هۆڕمۆنەكان بەدرێژایی سووڕەكە. ئازاری لەم جۆرە بەزۆری لەهەردوو مەمكدا هەستی پێدەكرێت.
  • ناپەیوەست بە سووڕی مانگانە: (%30) ی حاڵەتەكان لەم جۆرە ئازارەن. زیاتر لەو خانمانەدا دەبێنرێت كە تەمەنیان سەروو 50 ساڵە و سووڕی مانگانەیان نەماوە. ئازاری لەم جۆرە بەزۆری لەیەك مەمكدا هەستی پێدەكرێت %5 ئازاری دیواری سنگ و ماسولكەكانی دەگرێتەوە.

كەی پێویستە سەردانی پزیشك بكەین بۆ ئازار مەمک؟؟

  • - گەر ئازارەكە زیاتر لە دوو هەفتەی خایاند.
  • - گەر ئازارەكە زیاتر و بەهێزتر ببێت بە تێپەڕبونی كات.
  • - گەر ئازارەكە زیاتر لە شوێنێكی دیاریكراودا هەستی پێبكرێت.
  • - گەر ئازارەكە كاربكاتە سەر كارەكانی ڕۆژانە.
  • - ئازاری مەمك لەو خانمانەی سوڕی مانگانەیان نەماوە.

‎چەند هۆکارێك دەبنە هۆی دروستبوونی ئازاری مەمك لە ئافرەتاندا:

  • ‎سوڕی مانگانە لە ئافرەتاندا دەبێتە هۆی گۆڕان لە هۆرمۆنی ئیسترۆجین و پرۆجیستیرۆن، ئەمەش هۆکارە بۆ دروستبوونی ئازاری مەمك.
  • ‎گۆڕان لە پێكهاتەی ڕیشاڵی مەمك وەك دروستبوونی كیس وە کشانی بۆری شیر.
  • ‎هەندێك چارەسەری پزیشكی وەك حەبی دژە سكپڕی یان حەبی دژە خەمۆكی هۆکارن بۆ دروستبوونی ئازاری مەمك.



ئامادەکردن:ڤارێ سەروەر
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین