ئاڵوودەبوون بریتییە لەو حاڵەتەی کە تێیدا کەسێک دەکەوێتە باری پشتبەستنەوە بە ماددەیەک یاخود دەرمانێک و ناتوانێت دەستبەرداری ببێت سەرەڕای بوونی زیانی جەستەی یاخود دەروونی.
ئەو دەرمانانە کامانەن کە دەکرێ ببنە هۆی ئاڵوودەبوون؟
ئاڵوودەبوون بە دەرمان سەرهەڵدەدات کاتێک کە بەشێک لە دەرمانەکان بە شێوەیەکی بەردەوام و بۆ ماوەیەکی درێژ بە شێوەیەک کە هۆی درووستبوونی کاریگەری نەرێنی لەسەر میشکی کەسەکەو وای لێدەکات کە پێویستی بە بڕی زیاتر هەبێت لە دەرماناکە کە پێی دەوترێت حاڵەتی هۆگربوون(tolerance).
بەشێک لەو دەرمانانەی کە دەبنە هۆی ئاڵوودەبوون بریتین لە:
- opiates: ئەم دەرمانانە بەشیوەیەکی ئاسای لەژێر چاودێری دکتۆر بەکاردێن بە مەبەستی نەهێشتن یاخود کەمکردنەوەی ئازار، بەڵام کاتێک بۆ ماوەیەکی درێژ و بێ چاودێری دکتۆر بەکاربێن دەبنە هۆی ئاڵوودەبوون. بەشێک لە مانەش بریتین لە: codeine, morphine, tramadol, oxycodone.
- بەشێک لەو دەرمانانەی کە بۆ نەخۆشیە دەروونیەکان بەکاردێن وەکو:
- *دەرمانە هێورکەرەوکان Benzodiazepines: Lorazepam،Diazepam, oxazepam,Alprazolam
- *دەرمانە وریاکەرەوەکان وەکو: amphetamine وmethamphetamine
- • دەرمانەکانی دژە خەمۆکی:
- • Fluoxetine
- • (Prozac)
- • Citalopram (Celexa)
- • Escitalopram (Lexapro)
- • Paroxetine (Paxil)
نیشانەکانی ئاڵوودەبوون بە دەرمان:
- هۆگربوون بە دەرمان: کە تێیدا کەسەکە پێویستی بە بڕێکی زیاتر و زیاتر هەیە لە دەرماناکە بۆ بەدەستهێنانی هەمان ئامانج
- لەدەستدانی کێش
- تێکچوونی باری دەروونی کەسەکەو گۆرانی هەستەکان بە شێوەیەکی لە ناکاو
- تێکچوونی باری خەوتنی کەسەکە
- کشانەوە لە دەرمان (withdrawal): کە بریتیە لە تێکچوونی باری کەسەکە لەکاتە بەکارنەهێنانی دەرمانەکە.
- تێکچوونی شێوازی قسەکردن و ڕەفتارکردن کەسەکە
ئایا چارەسەرەکان چین بۆ ئالوودەبوون؟
ئالوودەبوون بە دەرمان کێشەیەکی ترسناکە کە زۆر جار دەکرێت بەهۆی بە هەڵە بەکارهێنانی دەرمانەوە سەرهەڵبدات دەکرێت ببێتە هۆی تێکچوونی شیرازەی خێزان و کۆمەڵگە و دەکرێت بە کۆتایی ژیانی کەسەکە کۆتایی پێبێت ئەگەر چارەسەر نەکرێت.
باشتر وایە کا کەسانی ئاڵوودەبوو سەردانی کەسانی شارەزا و پسپۆر بکەن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی درووست رزگاریان بێت لێیان کە دەکرێت چارەسەر بکرێن چ لەڕێگای چارەسەری دەروونی یاخود لەڕێگەی بەکارهێنانی هەندێ دەرمانی تایبەت یاخود هەردوو چارەسەرەکە بە یەکەوە.
Belan Azad Ibrahim
dexterity medical organization