وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

چرچ و لۆچی پێست (Skin Wrinkles)


مرۆڤەکان هەتاوەکو بچنە تەمەندا زیاتر ئەم هێڵ و لۆچیانە لەسەر ڕووخسارمان بەدیاردەکەون، تەنانەت کەم تەمەنەکانیش تاڕادەیەک لە هەندێ بەشی جەستەیان وەکو نێوچەوان و دەوروبەری لێو و چەند شوێنێکی دیکە چرچ و لۆچی تیایاندا دیارە بەهۆی زۆر بەکارهێنانی ماسولکەکانی ئەو شوێنە. ڕیشاڵی کۆلاجین (بەرپرسە لە توندی وجێگیری و پتەوی پێست) و ڕیشاڵی لاستیکی (بەرپرسە لە گەڕانەوەی پێست بۆ شوێنی خۆی کاتێک تووشی کشان و ڕاکێشان دەبێ) و proteoglycan (بەرپرسە لە شێدار هێشتنەوەی پێست) و شانە چەوریەکان، کاتێک کەسێک دەچێت بە تەمەندا هەموو ئەم پێکهاتانە کەم دەکات لە پێستدا (چینی دووەمی پێست). ئەم چرچ و لۆچییە زیاتر لەو شوێنانە دروست دەبێت که ماسولکەکانی زۆر بەکاردێن وەکو نێو چاوان و دەوروبەری چاو و دەم.
ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی خێرا کردنی ئەم نیشانانە، بریتیە لە بەرکەوتن بە تیشکی سەروو وەنەوشەیی لە خۆرەوە یان ئەو ئامێرانەی ئەو تیشکەی لێوە دەردەچێت؛ جگەرە کێشان؛ کەمخواردنی ئاو......

ئەو ڕێگایانەی بەکاردێن بۆ کەمکردنەوەی چرچ و لۆچی پێست

یەکەم: بوتۆکس، پێکهاتووە لە ژەهری بەکتریا که بۆ ماوەیەکی کاتی (٤ بۆ ٦ مانگ) ماسولکەکانی دەم و چاو سڕ و ئیفلیج دەکات، دوای ئەو ماوە دەبێت دووبارە ئەنجام بدرێتەوە، ئەمەش زیانێکی زۆر بە ماسولکەکان دەگەیەنێت. کاتێک ئەم ماسولکانە ئیفلیج دەبن لەژێرەوە بەسەر ڕووی پێستدا شۆردەبنەوە بۆیە بەشێوەیەکی ساف ڕووخساری کەسەکه دەردەکەوێت.
دووەم: فیلەر، پێکهاتووە لە شانەچەوریەکان و کۆلاجین و هەندێ جار proteoglycan، ئەم پێکهاتە بە دەرزی دەکرێتە ناو ئەو شوێنانەی چرچ و لۆچن بۆ ماوەیەکی کاتی، پاشان دەبێت دووبارە بکرێتەوە.
سێیەم: peels - پاککردنەوە یان توێکڵ لێکردنەوە- ئەم کردارە لەڕێگەی لەیزەر یان ڕێگای کیمیایی یان فیزیایی یان کڕاندن بەکاردێت بۆ لێکردنەوە و کڕاندنی چەند چینێکی پێست بۆ ئەوەی دواتر بە خانەی نوێ و تازە شوێنی بگیرێتەوە.
چوارەم: topical cream، ئەو جۆرە مەڵهەم و کرێمانەیە که دەدرێت لەو شوێنەی چرچ و لۆچی تێدایە. ئەم کرێمانه سەر به دەرمانەکان نین بەڵکو سەر بە بەرهەمە جوانکاریەکانن، بەشێوەیەکی زۆر بەربڵاو لەناو خەڵکی بەکاردێت لەکاتێکدا هیچ بەڵگەیەک لەسەر سوود و باشی و کاریگەری ئەم کرێمانە تا ئێستا نیە و ڕێکخراوی FDA بەرپرس نیە لەم جۆرە بەرهەمانە و هیچ لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر نەکردووه. هەروەها کاریگەری زۆر زۆر کەمە لەسەر جوانکردن و لابردنی چرچ و لۆچی و ئەو هۆکارانەی تر که بۆی بەکاردێت.
هەموو ئەو ڕێگایانە چارەسەری هەمیشەیی نین و هەمووان که به تەمەندا دەچن تووشی دەبن، باشترین چارەسەر بۆ ئەوەی درەنگتر دەربکەون بریتیە لە دوورکەوتنەوە لە خۆدانە بەر خۆر؛ وازهێنان لە جگەرکێشان؛ زۆر خواردنی ئاو؛ لە هەندێ کاتدا خۆدانە بەر خۆر پێویستە بەڵام کرێمی دژە خۆر بەکاربێت باشترە و زیانەکەی کەمتردەکاتەوە..


نوسین و ئامادەکردن: دانیار عثمان عزیز
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین