وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

ئاستی سێیەمی سووتان


ئەمە مەترسیدارترین ئاستی سووتانە کە تێیدا هەموو چینەکانی سەرەوە بە تەواوی دەوستێت و سووتان دەگاتە ماسوولکە و ئێسکەکان.
  • گەر پێت وابێت ئەمە بە ئازارترین جۆری سووتانە ئەوا تۆ هەلەی ، چونکە لەم سووتانەدا زۆربەی کات زیان بە دەمارەکان و هەستەوەرگرەکان دەگات و بەهۆی ئەمەوە کەسی قوربانی هەست بە ئازار ناکات.
  • شوێنی سووتانەکە سپی یان سپیەکی بەرەو زەردی هەیە یان وەک خەڵوزی لێدێت بە پێی ئەو شانەیەی کە سووتاوە لە شوێنەکە.
  • لە کاتی دەست لێدان جیر و هەلئاوساوە و بڵقی هەیە.
  • بەبێ نەشتەرگەری جوانکاری ئەم سووتانە شوێن برینێکێ زۆر جێدەهێلی دوای خۆی .
  • هیچ کاتێکی دیاریکراو نییە بۆ چاکبونەوەی ئەم جۆرە سووتانە (ئەگەر چاکبێتەوە) .

ماکەکانی سووتان (Burn complications) : 

لە سووتانی ئاستی یەک و دوودا زۆر بەکەمی وایە ئالۆزبوونی بەدوادا بێت بەلام لە سووتانی ئاستی سێیەم زۆربەی کەیسەکان توشی ماک دەبن بە هۆی سووتانەکەوە، لە باوترین ماکەکانی سووتان:
  1. لەدەستدا برێکی زۆری خوێن و تووشبون بە هایپۆڤۆلێمیا ( کەمبوونی قەبارەی خوێن لەلەشدا)
  2. هەوکردنێکی زۆر ( زۆرجار مەترسی هەوکردن بەهۆی بەکتریای کلۆستریدیەم تیتانەس هەیە لە حالەتەکانی سووتان کە کار دەکاتە سەر کۆئەندامی دەمار و زیانی لێدەدات و دەبێتە هۆی تێکچوون لە فرمانی گرژبوونی ماسولکەکان.
  3. لە سووتانە زۆرەکان مەترسی توشهاتن بە حالەتی  (hypothermia) هەیە کە ئەویش ونکردنی بەشێکی زۆری گەرمی لەشە و پلەی گەرمی جەستە زۆر دادەبەزێت .
  4. وە مەترسیدارترین ماکی سووتان شۆکە کە لەوانەیە بەهۆی لە دەستدانی خوێنەکەوە بێت و زۆرجار سەرەنجامی مردنە.


ئامادەکردنی :محمد فاضل
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین