ئاوسانی ژێرچاو زیاتر باو دەبن بە زیادبوونی تەمەن و لاوازبوونی شانەکانی دەوروبەری چاوەکان، وە هەروەها ئەو چەوریەی یارمەتی پشتگیری چاوەکان دەدات دەکرێت بچێتە خوارەوەی پێڵووی چاو و بەشێوەی ئاوساو دەربکەوێت.
هۆکارەکانی ئاوسانی ژێر چاو:
- کەم خەوی: کەم خەوی بەتایبەت لە شەواندا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن ئەمەش دەبێتە هۆی درووستکردنی فشار لەسەر چاو و دەبێتە هۆی ئاوسانی.
- ئەو خۆراکانەی سۆدیۆمی تێدایە : بوونی سۆدیۆمێکی زۆر لە خۆراکدا دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی ئاو لەژێرچاودا کە ئەمەش هۆکارێکی تری ئاوساژنی ژێرچاوە .
- بەکارهێنانی کرێم : ناکرێت بە هیچ شێوەیەک کرێمی ڕووخسار لە چاوەکان بدرێت ، چوونکە ئەمە زیانی تەندرووستی دروست دەکات و دەبێتە هۆی ئاوسانی ژێرچاو .
- وشک بوونەوە: دەوروپشتی چاو بەهۆی ئەو خواردنەوانەی کافاینی تێدایە وشک دەبێتەوە، وە وشکبوونەوەش دەبێتە هۆی ئاوسانی ژێرچاوو.
وە هەروەها چەندین هۆکاری تریش هەن لەوانە :(هەستیاری بەهۆی پیسبوونی ژینگە ، بەکارهێنانی عەدەسە بۆ ماوەیەکی زۆر، گریانی زۆر وە زۆر خواردنی میوە ترشەکان )
چارەسەرەکان:
- لەكاتی خەودا با سەرت بەرزبێت: لە كاتی مانەوەت بە پێوە بۆ چەند سەعاتێك و دواتر یەكسەر پاڵكەوتن دەبێتە هۆی رۆچوونی شلەمەنیەكان بۆ خوارەوە، بۆیە وا پێویست دەكات لەسەر سەرینی بەرز بخەویت، هەروەها واباشترە لەسەر پشت و لای ڕاست بخەویت نەک لەسەر سک ، ئەمەش بۆ ئەوەیە شلەمەنی لە ژێر چاوتەوە كۆ نەبێتەوە.
- پێش خەوتن خوێ مەخۆ: لە كاتێكدا ئەو خۆراكانەت خواردووە كە خوێی زۆری پێدا كراوە و دواتر دەخەویت دەبێتە هۆی ئاوسانی ژێر چاوت، بۆیە خۆت لەم كارە دوور بخەرەوە .
- دڵەڕاوكی: دڵە راوكێ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی كۆرتیزول ، ئەم هۆمۆنە بەرپرسە لە زیان گەیاندن بە روخسار، بۆیە ئاگاداری دڵە ڕاوكێت ببەو لە كاتی بونی كێشەو دڵە ڕاوكێدا وەرزش بكە ، تا سوری خوێنت ئاسایی بێت و توشی هیچ كێشەیەكی تەندروستی و ئاوسانی چاو نەبیتەوە.
- رێک کردنەوەی کاتی خەوتن: واتە هەموو شەوان بە نزیکەی ٨ کاتژمێر بخەویت .
- زیاتر خواردنی ئەو خواردنانەی کۆلاجینیان تێدایە .
ئاماددەکردن : کارژین محمد
dexterity medical organization