وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

چەند زانیارییەک لەسەر جگەرەکێشان و تەندروستی دەم


ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن مەترسی زیاتریان هەیە لە کێشەی پووک و لەدەستدانی ددان و ئاڵۆزییەکانی دوای لابردنی ددان .

جگەرەکێشان چۆن کاردەکاتە سەر ددان و پووک و تەندروستی دەم؟

  1. نەخۆشی پووک
  2. شێرپەنجەی دەم
  3. سپی بونی شانەی نەرم لە دەمدا
  4. چاکبوونەوەی پووک دوای ددان کێشان بە شێوەیەکی باش نابێ
  5. ددان کلۆربوون
  6. چاکبوونەوەی پووک دوای نەشتەرگەری دەم و پووک بە شێوەیەکی باش نابێ
  7. بۆنی ناخۆشی دەم

ئەگەر جگەرەکێش بیت، هەندێک شت هەیە کە دەتوانیت بیکەیت بۆ نەهێشتنی کێشەی ددان و پووک، لەوانە:

  • هەوڵ بدە رێژەی ئەو جگەرەیەی دەکێشیت کەم بکەوە
  • پاککردنەوەی ددان و پووک لە ڕۆژێکدا دوو جار
  • بەکارهێنانی پەتی ددان ڕۆژێک جارێک بۆ پاککردنەوەی نێوان ددانەکانت.
  • سەردانی پزیشکی ددان بکە هەر 6 بۆ 12 مانگ جارێک. ئه وان ده توانن سه باره ت به وه ی به چاکی ددان و پووک له ماڵه وه ئامۆژگاری بکه ن. سەردانی ئاسایی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ پاراستنی ددانەکان و پووک
  • خۆت بەدوور بگرە لە وشکبوونی دەم. ئاوێکی زۆر بخۆنەوە و بنێشتێکی بێ شەکر بخۆ

ئەگەر واز لە جگەرەکێشان بهێنم پووکم باشتر دەبێت؟

بەڵێ هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە ئەو کەسانەی واز لە جگەرە دەهێنن هەمان مەترسییان هەیە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی پووک و وەڵامدانەوەی چارەسەری پووک وەک جگەرە نەکێشەکان



ئامادەکردنی: ڕەنگین رحیم
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین