وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

ئازاری خەیاڵاوی


هەرگیز بیرت لەوە کردۆتەوە هەستی لەدەستدانی ئەندامێکی جەستە چۆنە؟؟!
ئەوەی کە پێی دەگوترێ ئازاری خەیاڵاوی پەلەکان یان ئەندێشە پەل ئێشە چیە؟
ئازارێکی ڕاستەقینە لە نیوە زیاتر بگرە 80%ی ئەو کەسانە ڕوودەدات کە دووچاری بڕینەوەی پەلەکان یان یەکێک لە ئەندامەکانی جەستە دەبنەوە بەهۆی ڕوداوێکی نەخوازراو، لە ڕاستیدا خۆی ئەو ئەندامە لێکراوەتەوە و نەماوە بەڵام کەسەکە هەست بە ئازار دەکات لەو شوێنە کە ئێستا خۆی وجودی نیە ،،،ڕەنگە هەر هەستێک هەبێت وەک گەرمی و ساردی،سوتانەوە، خوروشت یان هەستکردن بە گرژبوون یان ئاوساوی یان فشارێک لەسەر شوێنەکە ،تەزوو یان سڕبوون و مێرولە کردن هەریەکە لە (phantom pain & phantom sensation) بەڵام بەزۆری ئازارە کە ئازارەکە بە شێوەیەکە کە وا هەست دەکەیت دێت و دەڕوات و لە شەودا زیاتر دەبێت ، درێژی ماوەی مانەوەی ئازارەکە لە کەسێکەوە بۆ یەکێکی تر دەگۆڕێت لەوانەیە چەند چرکەیەک بۆ خولەکێک بخایەنێت یان چەند کاتژمێرێک بۆ چەند رۆژێک وە بە زۆری لە پەنجەی بڕاوەی دەست و پێدا هەستی پێدەکرێت،بەگشتی خەڵکی دوای دوو ساڵ لە نەشتەرگەری لێکردنەوەی پەل یان ئەندامەکە ٧٥%ی ئەو هەستەیان نامێنێت و زۆر کەم دەبێتەوە،ئەوانەشی دوای ئەو ماوەیەش ئەو هەستەیان بەچڕی بەردەوام بوو دەکرێ بەهۆی هۆکارێکی تری وەک زیادگەشەکردنی دەمارەکان (neuroma)وە بێت ،هەروەسا وا زانراوە ئازارەکە زیاتر دەبێت ئەگەر پێش لێکردنەوەی ئەندامەکە ئازارێکی زۆر لەو پەلەدا هەبووبێت بەڵام پەیوەندی بە تەمەن و ڕەگەز و هۆکاری لێکردنەوەی پەلەکەوە نییە واتە ئەوانە کار لە ئازارەکە ناکەن.
هۆکارەکەی هێشتا بەتەواوەتی نەزانراوە ئەگەرچی پێشتر لەو باوەڕادا بوون کە هۆکارەکە بابەتێکی فیسیۆلۆجی و دەروونی بێت ، بەڵام لێستادا زۆرێک لە سەرچاوەکان و پسپۆڕان لەوباوەڕادان و دەڵێن لەوانەیە بەهۆی ئەوەوە بێت کە ئەو دەمارانەی پاڵپشتی ئەو بەشە لێکراوە دەکەن و بەرپرسن لە هەستە ڕاگەیاندنەکانی ئەو شوێنە هێشتا ئیش دەکەن و مێشکیش نیشانەکانی نێوان ئەو دەمارانە جیا ناکاتەوە کە بۆی دەچن و وا دەزانێت لە بەشە لێکراوەکەوە هاتوون و بە فعلی هەست بەو ئازارە دەکات.

ئەم دەرمانانە بەکاردێن بۆ چارەسەرەکەی :

1/ NSAIDs
2/antidepressants
3/anti seizures medication
4/ Beta blockers
5/ muscle relaxers

و دەتوانی مەساج ، تەکنیکەکانی خاوکردنەوە ، گەرمی و چارەسەری سروشتی … هتد بەکاربێنی بە پێی ئاستی ئازارەکە بەگوێرەی ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕی ئەو بوارە.
شایەنی سوپاسگوزاریە کە خاوەنی جەستەیەکی ڕێک و تەندروستیت.
وە پێویست بە ئارامگریە بۆ ئەو کەسەی کە خودا بە لەدەستدانی ئەندامێکی جەستە تاقیدەکاتەوە.
هەر لەش ساغ و سەلامەت بن


فەوزیا عوسمان سعید
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین