ئەم نەخۆشییە بریتییە لە هەوکردنی گوێی ناوەڕاست کە دەبێتە هۆی سوربوونەوە و هەڵئاوسانی گوێ و کۆبوونەوەی ئاو و جەراعەت لە پشت پەردەی گوێ. بەزۆری لە منداڵی خوار تەمەن پازدە ساڵدا ڕوودەدات، بەڵام دەکرێت لە هەر تەمەنێکدا ڕووبدات. پۆلێن دەکرێت بۆ دووجۆر:
- هەوکردنی توند (ماوەیەکی کەم دەخایەنێت).
- هەوکردنی درێژخایەن.
✓ هەوکردنی توند (Acute otitis media)
- هۆکارەکانی:
- بەکتریا، وەکو: (Streptoccocus pneumoniae - H. influenza).
- هەوکردنی بەشی سەرەوەی بۆڕیەکانی هەوا.
- هەوکردنی قوڕگ و لوت.
- نیشانەکانی:
- درووستبوونی چڵک و کێم و جەراعەت لە گوێ.
- گوێ ئێشە.
- تا
- هەوکردن و هەڵئاوسانی لووت.
- سوربوونەوەی پەردەی گوێ، لەوانەیە ببێتەهۆی کونکردنیشی.
- لەدەستدانی هەستی بیستن.
- چاەسەرەکانی:
- دەرمانی دژە هەوکردن وەکو Amoxicillin
- دەرمانی دژە ئازار وەکو Paracetamol - Ibuprofen
- دەرمانی دژەهەستیاری وەکو chlorpheniramine
myringotomy and tympanotomy
ئەم دوو پڕۆسیجەرە کاتێک ئەنجام ئەدرێت کە هەوکردنەکە زۆر بێت و بڕێکی زۆر لە کێم لە گوێی ناوەڕاستدا کۆبووبێتەوە، لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە ئەنجام دەدرێت بە ناردنی تیوبێک یان بۆڕیەکی باریکی لە پلاستیک درووستکراو بۆ ناو پەردەی گوێی نەخۆشەکە، ڕێگەدەدات بە هاتنەدەرەوەی ئەو هەوکردنەی کە کۆبۆتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنی هەوکردنەکە.
✓ هەوکردنی درێژخایەن (Chronic otitis media)
ئەم جۆرە پەیدا دەبێت کاتێک جۆری یەکەم بە باشی و گونجاوی چارەسەر نەکرێت، ماوەکەی زیاتر لە شەش هەفتە دەخایەنێت و زیاترلە منداڵانی تەمەن 3-6 ساڵاندا باوە.
- نیشانەکانی:
- درووستبوونی چڵک و کێم و جەراعەت لە گوێ.
- نەمانی هەستی بیستن.
- زرنگانەوەی گوێ.
- چارەسەرەکانی:
- هێنانە دەرەوەی ئەو دەردراوانەی کە لە گوێدا درووستبووە بە ئامێری suctioning لە ژێر مایکرۆسکۆپ.
- دەرمانی دژەهەوکردن.
- دەرمانی دژە ئازار.
- * Tympanoplasty
- * Ossiculoplasty
- * Mastoidectomy
ئامادەکردنی:ڤاریا محمد علی
dexterity medical organization